هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌ئامانجگرتنی ڕێبه‌رایه‌تی باڵای
ئایینی و سیاسی ئێران شێعەكانی عێراق دەهێنیتە دەنگ
عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق
هۆشداری له به ئامانج گرتنی سه‌ركرده دینیه‌كانی ئێران‌دا و ڕایگه‌یاند دۆخێكی
خراپ و ئاژاوه له ناوچه‌كه ده‌هێنێته ئاراوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی
باڵای شیعه‌كانی عێراق بڵاوی كرده‌وه: مه‌رجه‌عی باڵا ئایینی له نه‌جه‌ف، ئیدانه‌ی
توندی خۆی بۆ ده‌ستدرێژییه سه‌ربازییه به‌رده‌وامه‌كان دژی كۆماری ئیسلامی ئێران
و هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ به‌ئامانجگرتنی ڕێبه‌رایه‌تی باڵای ئایینی و سیاسی ئێران
دووپات ده‌كاته‌وه.
سیستانی هۆشداریشیدا له‌وه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی
تاوانكاری له‌و شێوه‌یه جگه له پێشێلكردنی ئاشكرای بنه‌ماكانی ئایینی و ئه‌خلاقییه‌كانه
و پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، ده‌رئه‌نجامی ترسناكی ده‌بێت
و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه ده‌بێت، هه‌روه‌ك دۆخی ناوچه‌كه
ته‌واو ئاڵۆز ده‌كات و له كۆنتڕۆڵ ده‌ده‌رچێت و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌ی ده‌خوڵقێنێت،
ئازاری گه‌لانی ناوچه‌كه‌ش قوَڵتر ده‌كاته‌وه.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سیستانی داوی له هه‌موو لایه‌نه
كاریگه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی جیهان كرد به تایبه‌ت وڵاتای ئیسلامی ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی
خۆیان بۆ ڕاگرتنی ئه‌م شه‌ڕه بده‌ن له پێناو دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه
و ئاشتیانه بۆ پرسی ئه‌تۆمی ئێران.
ژمارەی خوێندراو : 8 جار