ـ بەتۆمەتی بونی چەکی
کیمیایی و ناوەکی و بایۆلۆجی، لە ساڵی 2003 ئەمریکا بڕیاری داگیرکردنی عێراقی
دا و ناوی لێنا ڕزگارکردنی عێراق
ـ لە 20ی ئازاری 2003، یەکەم بۆردومانی ئاسمانی
بۆسەر عێراق دەست پێکرد.
ـ لە 21ـی ئازار
سەرەتای دەستپێکردنی "ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی عێراق" راگەیەندرا
ـ نزیکەی 150 هەزار
سەربازی ئەمریکی و 40 هەزار سەربازی بەریتانیا ڕەوانەی عێراق کران بۆ دەستپێکردنی
ئۆپەراسیۆنەکە.
ـ لەدوای بۆردومانێکی
زۆری بەشێک لە شارەکانی عێراق و بەکارهێنانی موشەکی کروز لە 25ی ئازاردا، ھەزاران
سەربازی ھێزی پیادەی دەریایی گەیشتنە شاری ناسڕییە ناوەندی پارێزگای زیقار و وێڕای
روبەڕوبەبونەوەی قورس لەلایەن ھێزە عێراقییەکانەوە، ھێزەکانی ئەمریکا بەرەو بەغدا
پێشڕەوییان کرد.
ـ لە 7 نیساندا،
ھێزەکانی ئەمریکا گەیشتنە ناوەڕاستی بەغداد و دەستیان گرت بەسەر ژمارەیەک لە
کۆشکەکانی کۆماریی
ـ لە ٩ی نیساندا
ھێزەکانی ئەمریکا چونە نێو "شاری سەدام" باکووری رۆژھەڵاتی بەغدای
پایتەخت و بە تێکشکانی پەیکەرە برۆنزییەکەی سەدام حسێن زەنگی کەوتنی حکومەتی بەعس
لێدرا.
ـ لە دوای ئەو رێکەوتە،
ھەردوو شاری کەرکوک و مووسڵ لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە رزگارکران
شاری تکریت ناوەندی پارێزگای سەڵاحەددین شوێنی
لەدایکبوونی سەدام حوسێن لە 14ـی نیساندا کەوت.
ـ بەپێی داتاکانی ھەردوو وەزارەتی بەرگریی
ئەمریکا و بەریتانیا، 139 سەربازی ئەمریکا و 33 سەربازی بەریتانیا کوژران و زیاتر
لە حەوت ھەزار و 300 مەدەنی عێراقی لەو جەنگەدا کوژران.
ژمارەی خوێندراو : 59 جار