عیماد جه‌لیل به‌رپرسی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی عێراق
ڕایگه‌یاند: جه‌نگی ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نابێت، وتیشی: كاره‌كان به شێوه‌یه‌كی سروشتی و بێ
هیچ به‌ربه‌ستێك و بوونی هیچ ڕێگرییه‌ك بۆ كۆمیسیۆن به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه یان هه‌رشتێكی
دیكه به‌ڕێوه ده‌چێت.
جه‌میل ڕایشیگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له
كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه 11 تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵه، وتیشی: هیچ
دواخستنێك بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌هۆی جه‌نگ و كاریگه‌رییه‌كانی دیكه
نییه.
پێشتریش كۆمیسیۆنی عێراق جه‌ختی كردبووه‌وه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت، ڕونیشیكردبووه‌وه هیچ ڕێگرییه‌ك
له‌به‌رده‌م كاره‌كانیدا نییه.
ژمارەی خوێندراو : 9 جار