هۆشدارییەكی بەپەلە لە باڵیۆزخانەی ئەمریكاوە
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئاراستەی هاوڵاتییانی وڵاتەكەی كردووە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا داوایان لێدەكات بە هیچ شێوەیەك و لەبەر هیچ پاساوێك گەشت نەكەن بۆ عێراق .
دەشڵێت "ئەو ڕێوشوێنانەی کە دەبێت لەکاتی گەشتکردن بۆ عێراق بگیرێنەبەر بریتین لە دوورکەوتنەوە لە کۆبوونەوەی گەورە و قەرەباڵغی، پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ خێزان و هاوڕێیان، ناو تۆمارکردن لە پرۆگرامی ناونوسینی گەشتیارانی زیرەک (STEP) بۆ وەرگرتنی زانیاری و ئاگادارکردنەوە و ئاسانکاری بۆ ناسینەوەی شوێن لە ئەگەری ڕوودانی حاڵەتی نائاسایی لە دەرەوەی وڵات، وەرگرتنی ئاگادارکردنەوە لە دیوانی کاروباری کونسوڵگەریی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگەی واتسئەپەوە، ئامادەکردنی پلانی فریاگوزاری، پێداچوونەوە بە لیستی گەشتیاران، و بەدواداچوون بۆ وەزارەتی دەرەوە لە فەیسبووک،
ئاماژەیبەوەشكردووە "سنوورە وشکانییەکانی نێوان کوەیت و تورکیا هێشتا کراوەن و دەتوانرێت لەو دوو سنورەوە عێراق تێپەڕێنن، هەروەها دەکرێت لە عێراقەوە لە ڕێگەی سنوورە وشکانییەکانەوە بچنە ناو کوێتەوە".
ڕاشیگەیاندووە کە "بەردەوام دەبین لە پێدانی زانیاریی زیاتر بەپێی پێویست. هەردوو باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکە بۆ ماوەیەکی کاتی خزمەتگوزاری ڤیزەی ڕۆتینییان ڕاگرتووە، بەڵام بە کراوەیی ماونەتەوە بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکی".
ژمارەی خوێندراو : 10 جار