هێرشەموشەكییەكانی ئێران بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیران و ئیسرائیل كاتز وەزیری بەرگری توڕەدەكات

8 کاتژمێر پێش ئێستا

دوای هێرشی بەربەیانی موشەكی ئێرانی بۆ سەر ئیسرائیل و زیانیكی زۆر بەر بیناو بالەخانەكانی ئەو قەوارەیەكەوتوە و هەریەك لە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیران و ئیسرائیل كاتز وەزیری بەرگری لەسەر زەرەرو زیانەكان هاتنە دەنگ بەتایبەت دوای ئەوەی نەخۆشخانەی سۆرۆكا لە باشوری ئیسرائیل بەر زیانی موشەكەكان كەوتبوو . ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئێران رایگەیاندووە، ئەو شوێنە كە كراوەتە ئامانج نه‌خۆشخانه‌ نیه‌ و شوێنی سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌".
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ لە پۆستێکدا لە هه‌ژكاری تایبه‌تی خۆی له‌ "X" نوسیویەتی، "بەیانی ئەمڕۆ ستەمکارە تیرۆریستییەکانی ئێران موشەکیان ئاڕاستەی نەخۆشخانەی سۆرۆکا لە بیرشەبا و خەڵکی سڤیلیان لە ناوەڕاستی ئیسرائیل کردوە، وا لە ستەمکارانی تاران دەکەین باجێکی قورس بدەن".
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوەی کرد کە عەلی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران دوای هێرشە موشەکییەکان کە بەر نەخۆشخانەیەک لە باشوری ئیسرائیل کەوت، "بەرپرسیار دەبێت" و جەختی لەوە کردەوە کە فەرمانی "هێرشی چڕ"ی بۆ سەر ئێران داوە.
کاتز لە بەیاننامەیەکدا وتی، "ئەمانە هەندێک لە تاوانە قورسەکانی جەنگن و خامنەیی لێپرسینەوە لە کارەکانی دەکرێت".
وه‌زیری به‌رگری وتیشی، "من و نه‌ته‌نیاهۆ فه‌رمانمان به‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و تێشكاندنی ئێران، هێرشه‌كان له‌ دژی ئامانجه‌ ستراتیژیه‌كان ئه‌نجامبده‌ن و ژێرخانی وزه‌ بكه‌نه‌ ئامانج".
نەخۆشخانەی سۆرۆکا کە نەخۆشخانەی سەرەکی باشوری ئیسرائیلە، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ڕاستەوخۆ له‌لایه‌ن موشەکێکی ئێرانه‌وه‌ كرایه‌ ئامانج و "زیانێکی زۆری لێکەوتەوە".
کارمەندانی فریاگوزاری ڕایانگەیاندوە، هێرشێکی موشەکی ئێرانی ئیسرائیلی کردوەتە ئامانج، لەنێویاندا "لێدانی ڕاستەوخۆ" لە بینای نەخۆشخانەی سۆرۆکا.
وتەبێژی نەخۆشخانەی سۆرۆکا لە بیرشەبا ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکە "زیانێکی زۆر" لە شوێنە جیاجیاکاندا بەرکەوتوە، لە هێرشەکەدا خەڵک برینداربون، نەخۆشخانەکە داوای لە خەڵک کردوە نەیەنە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ماددە مەترسیدارەکان لە ئەنجامی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر نەخۆشخانەی سۆرۆکا لە بێرشێبای نەگێڤ دزەیان کردوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی مەعریڤ، دوابەدوای ئەو هێرشە موشەکییەی ئێران کە بەر نەخۆشخانەکە کەوتوە، گومانی دزەکردنی مادەی مەترسیدار لە نهۆمی سەرەوەی باڵەخانەکە دۆزراوەتەوە و پۆلیسیش دەستیکردوە بە چۆڵکردنی دانیشتوانی ئەو شوێنە.
خزمەتگوزاری ئەمبولانسی ئیسرائیلی لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی موشەکەکان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل لانیکەم 65 برینداری بڵاوکردەوە.

ژمارەی خوێندراو : 86 جار

هەواڵی زیاتر