کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى
بڵاوکردەوە و ڕایگەىاند: ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما چوار
پلە نزمدەبێتەوە بەمشێوەى لاى خوارەوە:
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دوو شەممە 16-06-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ تا کاتەکانی ئێوارە ئەگەری
چالاک بوونی خێرایی با هەیە لەگەڵ بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ بەتایبەتی لەناوچەکانی
باشوور و ناوەراستی هەرێم.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 15 – 20 )کم/ک,لەکاتەکانی دوایی
نیوەڕۆ چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کم/ک
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت, لەکات و شوێنی تۆز لەنێوان ( 4- 6 ) کم
دەبێت
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە( 3- 4 ) پلە بەراورد بە پلەکانى دوێنێ
سبەی سێ شەممە 17-06-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت, لەگەل بوونی تۆزێکی سووک لەکاتەکانی بەیانی وە
لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ خێرایی با بۆ ماوەیەکی کەم کەمێک چالاک دەبێت
لەناوچەکانی باشووری هەرێم .
خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 25 )کم/ک دەبێت .
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / بە نزیکی 2 تـــــا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی
ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەى پێکراوە.
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 36 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :37 پلەی سیلیزی
سۆران : 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :40 پلەی سیلیزی
ژمارەی خوێندراو : 6 جار