هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
زیانێکی زۆری بە شاری (بات یام) لە باشووری تەلئەبیب گەیاند ئەمەش بەهۆی دەیان
موشەكی ئێرانییەوە كە بەر ئامانجەكانیان كەوتون، لەئاكامیشدا شەش ئیسرائیلی کوژران
و 200 کەسی دیکەش بریندار بوون.
دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل (بات یام)یان بە شوێنی قوربانیی قورس و وێرانکارییەکی
بەرفراوان ناساند و بە مەزەندەکردن ٣٥ کەس لە شوێنی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بێسەروشوێن
بووبن.
سەرۆکی شارەوانی بات یام پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەین ژمارەی
کوژراوانی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بەرزبێتەوە.
ڕادیۆی گشتی ئیسرائیلیش بڵاویکردەوە کە دەیان ماڵ و باڵەخانە بەهۆی مووشەکەکانی
ئێرانەوە لە شاری بات یام لە نزیک تەلئەبیب زیانیان بەرکەوتووە.
سەرۆکی فەرماندەیی بەرەی ناوخۆی ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بۆ ئیسرائیل
زۆر قورس بوو، تیمەکانی فریاگوزاریش لە ژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەكاندا بەدوای ێسەروشوین بوەكاندا دەگەڕێن.
ڕۆژنامەی ئیسرائیل هایۆم ئاشکرای کردووە، تیمە
پزیشکییەکانی ئیسرائیل بڕیاریان داوە ناوەندێک بۆ ناسینەوەی کوژراوەکان لە بات یام
دابمەزرێنن.
دامەزراندنی ئەم ناوەندە بەو مانایەیە کە ئەو کەسانەی
لە هێرشە مووشەکییەکانی ئێراندا کوژراون "ئەستەمە دەستنیشان بکرێن"، ئەمەش
ئاماژەیە بۆ قەبارەی تەقینەوەکە و هێزی وێرانکەری مووشەکەکانی ئێران
ژمارەی خوێندراو : 51 جار