بەڕێوەبەری كۆمپانیای زەمالە بۆ گرووپی گەشتیاری لە شاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت: زیاتر لە 200 گەشتیاری هەرێمی كوردستان لە جەزیرەی كیش لە كۆماری ئیسلامی ئێران گیریانخواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە.
بەڕێوەبەری كۆمپانیای زەمالە بۆ گرووپی گەشتیاری لە شاری هەولێر، بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل و راگرتنی گەشتەئاسمانیەكان، زیاتر لە 200 گەشتیاری هەرێمی كوردستان لە جەزیرەی كیش لە كۆماری ئیسلامی ئێران گیریانخواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە و ئەگەر داخستنی فڕۆكەخانەكان درێژە بكێشێت گەشتیارەكان لە رێگەی كەشتییەوە دەگەڕێننەوە.
ووتیشی: رێگەی وشكانی بۆ جەزیرەی كیش نیە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر خەتن بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە و دۆزینەوەی رێگە بەدیل بۆ گەڕانەوەی گەشتیارەكان.
ژمارەی خوێندراو : 38 جار