گەڕانەوەى حاجییانی هەرێم دوادەکەوێت

20 کاتژمێر پێش ئێستا

کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە:
بەهۆکاری هێرشەکانی ئیسرائیل و داخستنی فڕۆکەخانەکانەوە، گەڕانەوەى یەکەم کاروانی ئاسمانیی حاجییانی هەرێم کە بڕیار بوو ١٤ی مانگ بگەڕێنەوە، دوادەکەوێت.
لەگەڵ حکومەتی عێراق لەگفتوگۆداین و دڵنیایی تەواو دەدەین بە کەسوکاری حاجییان هەموویان بە سەلامەتی دەگەڕێنەوە.
ئەو حاجییانەى بە ڕێگەى وشکانی دێنەوە کێشەیان بۆ درووست نابێت، ڕەنگە ئەو حاجییانەى کە بڕیار بوو بە ڕێگەى ئاسمانی بێنەوە، ئەوانیش بەڕێگەى وشکانی بێنەوە.
تا ئێستا ٧١٤ حاجیی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕینە بەڕێوەن و تا ئێوارە دەگەنەوە هەرێم، تەواوی حاجییانی دیکەى سنوری هەولێر و دهۆک و سۆران لە سبەینێ دەگەنەوە.

ژمارەی خوێندراو : 6 جار

هەواڵی زیاتر