ڕەجەب تەیب ئەرۆدگان سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی هێرشی زایۆنی بۆسەر ئیران پەیامیكی توندی بڵاوكردەوە

21 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕەجەب تەیب ئەرۆدگان سەرۆککۆماری تورکیا:
ئەم هێرشانە، کە لە کاتێکدا ئەنجامدراون کە گفتوگۆکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران چڕبوونەتەوە و فشارە نێودەوڵەتییەکان دژی کردەوە نامرۆڤانەکانی بەرامبەر غەززە زیادیان کردووە، عەقڵییەتی یاساشکێنی ئیسرائیل نیشان دەدەن.
حکومەتی نەتەنیاهوو بە کردەوە بێباک، دەستدرێژکارانە و یاساشکێنەکانییەوە، هەوڵدەدات ناوچەکەمان و هەموو جیهان بەرەو کارەسات رابکێشێت.
داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم سنوورێک بۆ ئەم چەتەگەرییەی ئیسرائیل دابنێت کە سەقامگیریی جیهانی و هەرێمی دەکاتە ئامانج.
 دەبێت بە دڵنیاییەوە رێگری لە هێرشەکانی نەتەنیاهوو و تۆڕە کۆمەڵکوژەکەی بکرێت کە هەموو ناوچەکەمان دەخەنە ناو ئاگرەوە.
ئەمڕۆ جارێکی دیکە رایدەگەیێنین کە نامانەوێت خوێنڕشتن و وێرانکاری و پێکدادانی زیاتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببینین.
ئەو هێرشە قێزەونانەی کراونەتە سەر ئێرانی دراوسێمان سەرکۆنە دەکەین؛ داوای رەحمەت لە خودا بۆ گیانلەدەستداوان و شیفای بەپەلە بۆ بریندارەکان دەکەین و، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی دۆست و برای ئێران دەکەین.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 6 جار

هەواڵی زیاتر