به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی ناوچه‌كه‌و ڕووبەڕوو بونەوەی ئێران و ئیسرائیل خواست له‌سه‌ر نه‌وت لە جیهاندا زیاتربوەو نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان روی له‌به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتر كرد
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نه‌وتی خاوی برێنتی بریتانی گه‌یشتوه‌ته 74.23 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك كه به‌رێژه‌ی 7.02%ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبۆته‌وه، هاوكات نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكیش گه‌یشتوه‌ته 72.98 سه‌نت كه به‌رێژه‌ی 7.26%ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبۆته‌وه.
نه‌وتی خاوی به‌سره بۆ هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشتوه‌ته 72 دۆلار و 87 سه‌نت
هاوكات به‌گوێره‌ی داتاكانی بازاڕی عێراقی، نه‌وتی خاوی به‌سره بۆ هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشتوه‌ته 72 دۆلار و 87 سه‌نت، هاوكات نه‌وتی قورسیش گه‌یشتوه‌ته 70.07 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
هێرشەكانی دوێنێ هەینی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و وەڵامدانەوەی لەئێوارەی هەمان رۆژ لەلایەن تارانەوە، گرژی و ئاڵۆزیەكانی زیاتر كرد و مەترسی شەڕێكی درێژخایەنی دروستكرد، هەردولاش هەڕەشەی توند دەكەن و بەردەوامیشن لە موشەكبارانكردنی یەكتر
ژمارەی خوێندراو : 48 جار