ئێران 14 كه‌سی دەسگیركرد كه په‌یوه‌ندییان كرده‌وه‌یه‌كی
تیرۆریستییەكانی ئیسرائیلەوە هەبووە
میدیای فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی
ڕایانگه‌یاندوه، 14 كه‌س ده‌ستگیركراون، كه په‌یوه‌ندییان به ئیسرائیله‌وه هه‌یه
و ده‌ستیان هه‌بوه له هه‌ندێك له‌و هێرشانه‌ی كه له پارێزگای هورمزگان
ڕویانداوه.
هاوكات
سه‌رچاوه‌كانی ئێران ئاشكرایانكرد، له‌شاری زه‌نجان له باكوری ڕۆژئاوای ئێران ده‌ست
به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كه فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی هه‌ڵگرتبو، هه‌روه‌ها له
كرماشان له ڕۆژئاوای ئێران له كاتی گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان ده‌ست
به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گیراوه، سێ كه‌س كه گومانی تێوه‌گلانیان له هه‌وڵی دزه‌كردن
و "جوڵه گوماناویه‌كان" له‌ناو خاكی ئێران‌دا هه‌بوه، ده‌ستبه‌سه‌ر
كران.
ژمارەی خوێندراو : 270 جار