محه‌مه‌د بن سه‌لمان
شازاده‌ی جێنشینی سعودیه و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسا و جۆرجیا
مێلۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا داوای
دەكەن گرژیەكان ڕاگیرین و پەرەسەندنی
زیاتر رونەدات.
له میانی پەیوەندی
تەلەفۆنی نیوانیاندا، پێداچونه‌وه به دوایین پێشهاته‌كان كرا و باسیان له
كاردانه‌وه‌ی جددی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیل دژی
ئێران كرد.
به‌گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوێكی شانشینی سعودیه، هه‌مو لایه‌نه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی كه‌مكردنه‌وه‌ی
په‌ره‌سه‌ندن و خۆگرتن و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان له ڕێگه‌ی ڕێگه‌ی
دیپلۆماسییه‌وه بۆ دوركه‌وتنه‌وه له په‌ره‌سه‌ندنی فراوانتری قه‌یرانه‌كه كرده‌وه.
جه‌ختیان له گرنگی به‌هێزكردنی هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
كرده‌وه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گرژییه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه له هه‌ر كردارێك كه
بتوانێت دۆخه‌كه خراپتر بكات، جه‌ختیان له‌سه‌ر دیالۆگ كرده‌وه وه‌ك ئامرازی سه‌ره‌كی
بۆ گه‌یشتن به سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا.
ژمارەی خوێندراو : 33 جار