محەمەد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراق ڕایگهیاند،
حکومەتی داگیرکەری زایۆنی دان بە یاسا نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتییەکاندا نانێت و لە
ڕوداوەکانی 7ی ئیکتۆبەرەوە تاوان و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، دهشڵێت، "دهستدرێژی
سهر ئێران ههڕهشهیه بۆ سهر ئاسایش و سهقامگیری عێراق".
نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا
بڵاویكردهوه، محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ دوشەممە پێشوازیکرد لە ژمارەیەک سەرۆکی
نێردە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی ئاسیا و هەردو ئەمریکا کە لە عێراق کاردەکەن، لەگەڵ
هەردو باڵیۆزی ئوسترالیا و تورکیا، جەختی لەوە کردەوە کە "حکومەتی داگیرکەری
زایۆنی دان بە یاسا نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتییەکاندا نانێت و لە ڕوداوەکانی 7ی
ئیکتۆبەرەوە تاوان و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات"، هەروەها ئاماژەی بە شکستی
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەرپرسیارێتی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی لە ئەستۆدایە.
سودانی
باسی لهوهكردوه، "عێراق داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ویلایەتە
یەکگرتوەکان دەکات ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژییە و گرتنەبەری
چارەسەری ئاشتیانە لە ڕێگەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانەوە"، جەختیشی لەوە
کردەوە کە عێراق هەوڵی گەورە دەدات بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان لە ڕێگەی
پەیوەندییەکانەوە لەگەڵ سەرکردەکان و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جیهان.
سودانی
هاودەنگی تەواوی لەگەڵ ئێران دەربڕی، کە نوێنەرایەتی وڵاتێکی گرنگی ناوچەیی و
خاوەن سەروەری دەکات و ئەندامی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە، هەروەها سەرکۆنەی
دەستدرێژییەکانی زایۆنی لەدژی کرد، چونکە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی و
سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دادەنرێت و پێشێلکردنی یاساکان لەلایەن ئەو قەوارەیە
بەم شێوەیە دەرئەنجامی نەرێنی دەبێت.
سهرۆك وهزیرانی عێراق جەختیشی لەسەر ڕەتکردنەوەی هەر
پێشێلکارییەکی بۆ سەر سەروەری عێراق کردەوە، ئەوەش بەرجەستی تۆمارکردنی سکاڵای
فەرمی لە دەستە نێودەوڵەتی و نەتەوەییەکان دەکات.
ئهوهشی وت، "قەوارەی زایۆنی بە مەبەستی دوبارە کێشانەوەی
نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵی فراوانکردنی بازنەی شەڕ لە ناوچەکە دەدات"،
جەختیشی لە مافی ئێران کردەوە بۆ بەرگریکردن لە خۆی بە پێی یاساکانی نەتەوە
یەکگرتوەکان.
ژمارەی خوێندراو : 29 جار