ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ كۆده‌بێته‌وه‌ و باسی مووچەش لە كارنامەدا نییە

1 رۆژ پێش ئێستا

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی و ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەكات، لە بڕگەی یەكەمدا دوایین دۆخی ناوچەكە و شەڕ و ئاڵۆزی و پێشهاتە سیاسی و سەربازی و ئەمنییەكان و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان گفتوگۆ دەكرێ.
لە بڕگەی دوەمدا پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە درێژكردنەوەی كاركردن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ لێخۆشبون لە سزای سەرپێچیی هاتوچۆ بە ڕێژەی 20% بۆ شەش مانگی دیكە (1ی تەموزی 2025 تا 31ی کانونی یەکەمی 2025) گفتوگۆ دەكرێت.
لە بڕگەی سێیەمدا، بەدواداچون دەكرێت بۆ بڕیاری پێشوی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبونەوەی ژمارە 159 لە ڕێكەوتی 19ی ئاداری 2025 تایبەت بە دامەزراندنی دەرچوانی كۆلێژی پزیشكیی گشتی و خستنەڕوی وەڵامی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ لەسەر ئەو بابەتە بە نوسراویان ژمارە 1162 لە 9ی نیسانی 2025.

ژمارەی خوێندراو : 49 جار

هەواڵی زیاتر