عێراق، بە حكومەت و گەل و مەرجەعە
ئاینیەكانییەوە، بە توندی ئیدانەی هێرشە سەربازییەكان بۆسەر ئێران دەكات .
لەم بارودۆخە هەستیارەدا، بەتەواوی
هاوسۆزین لەگەڵ تاران، سەرەخۆشیی ئاراستەی ئێران دەكەین بەبۆنەی شەهیدبوونی
ژمارەیەك سەركردەی سەربازیی و زانا .
پێویستە هەموو هەوڵە هاوبەشەكان
لەنێوان وڵاتانی ئیسلامیی چڕبكرێتەوە لەپێناو پێكهێنانی بەرەیەكی یەكگرتوو لەسەر
ئاستی نێودەوڵەتیی، لەپێش هەمووشیانەوە ڕیكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی لەپێناو
ئیدانەكردنی ئەم دەستدرێژییە ترسناكە و كاركردن بۆ ڕێگرتن لە ئاڵۆزكردنی دۆخەكە كە
بووەتە هەڕەشە لەسەر ئارامی و ئاسایشی تەواوی ناوچەكە .
هەوڵەكانی عێراق بەردەوامە لەپێناو
گەڵاڵەكردنی هەڵوێستێكی ئیسلامیی ڕوونی بەكۆمەڵ كە پشت بە یاسای نێودەوڵەتیی
دەبەستێت و ئامانج لێی ڕێگرتنە لە داڕمانی ئاسایش لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
ژمارەی خوێندراو : 9 جار