باسم محەمەد خوزەیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنان:
لە قۆناخی یەکەمدا رۆژانە نزیکەی 185 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە وەردەگیرێت،
بڕی نەوتەکە قۆناخ بە قۆناخ دەگاتە 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
بڕی بەردەست بۆ هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستان ئێستا 300 هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا، بەشێکی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ تەرخانکراوە، 185 هەزار بەرمیلی بۆ هەناردەکردن تەرخان دەکرێت.
لە ماوەی رابردوودا شاندێکی وەزارەتی نەوت سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش بۆ بەدواداچوونی رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت. هەرێمی کوردستان ئاگاداری کردووینەتەوە کە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن.
تیمە تەکنیکییەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان کار لەسەر پشکنینی بۆڕییەکانی هەناردەی نەوت دەکەن و دڵنیا دەبنەوە لە دۆخ و ئامادەییان بۆ دەستپێکردنەوەی پاڵنانی نەوت لە رێگەیانەوە.
وەزارەتی نەوت داوای لە لایەنی تورکی کردووە بۆ پرسیارکردن لە ئامادەیی بۆریی تەرخانکراو بۆ هەناردەکردن لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە و چاوەڕێی وەڵام دەکەین لە 24 کاژێری داهاتوودا.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 10 جار