١٦ دۆلارەکەی نەوتی هەرێم، ناڕەزایی پەرلەمانتارانی لێدەکەوێتەوە

3 رۆژ پێش ئێستا

١٦ دۆلارەکەی نەوتی هەرێم، ناڕەزایی پەرلەمانتارانی لێدەکەوێتەوە
#روون_میدیا
ئەحمەد شەرمانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
ڕەشنوسی ئەو هەمواری یاسای بوجەیەی لەلایەن حکومەتەوە نێردراوە، دابەشبونی گەورە لە نێوان پەرلەمانتاران و تەنانەت لەناو یەک فراکسیۆنیشدا دروست دەکات .
ناڕەزایەتییەکی گەورە دژی هەموارەکە هەیە و تا ئەم ساتە هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر تێپەڕاندنی نیە .
بە دوری دەزانم ئەنجومەنی نوێنەران بتوانێت هەفتەی داهاتوو کۆبێتەوە و نیسابی یاسایی بۆ دەنگدان بەو هەموارە دروست ببێت، چونکە بەشێکی گەورەی پەرلەمانتاران ئەو هەموارە رەتدەکەنەوە .
دانانی ١٦ دۆلار بۆ کرێی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوتی هەرێم، بووەتە هۆی ناڕەزایەتیی و توڕەیی نوێنەرانی پارێزگاکان ناوەڕاست و باشور .

ژمارەی خوێندراو : 8 جار

هەواڵی زیاتر