وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق:

14 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەو تۆمەتانەی كە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاراستەی دامەزراوە ئەمنییە فەرمییەكانی عێراقی كردووە، كارێكی رەتكراوە و ئیدانەكراو و ڕێگەپێنەدراوە لەژێر هەر پاساو و بیانوییەكدا بێت .
حكومەتی فیدراڵیی و دامەزراوە ئەمنییەكان، لە زۆربەی بۆنەكاندا جەختی لەوە كردوەتەوە، كە هەرگیز لەسەر حسابی رۆڵەكانی گەلی عێراق و ئاسایشەكەی، سازش ناكات، دوودڵیش نیە لە وەرگرتنی هەر ڕێكارێكی یاسایی توند دژی هەر لایەنێك كە هەوڵی زیانگەیاندن بە ئاسایش و ئارامی تەواوی خاكی عێراق بگەیەنێت .
ئاڵنگارییەكانی ئێستا هاوكاریی و هەماهەنگیی لەرێگەی كەناڵە فەرمییەكانەوە دەخوازێت، لەبری پەنابردن بۆ میدیا و لەرێی ڕاپۆرت و لێدوان كە دەكرێت دەرفەت بداتە ئەوانەی لە بۆسەدان بۆ سوكایەتیكردن بە دامەزراوەكانی عێراق كە پارێزەر و بەرگریكاری عێراق و قەڵای ئاسایش و ئارامییەكەیەتی .
هەروەك دەرفەتیش بداتە لایەنی دوژمن كە زیان بە ئاسایش و ئارامی عێراق بگەیەنن 

ژمارەی خوێندراو : 6 جار

هەواڵی زیاتر