شاندێکی تەکنیکی حکوومەتی هەرێم چوونەتە بەغدا،
هەروەها وەڵامی ڕەشنووسەکەی حکوومەتی عێراقیان بۆ رێککەوتن لەسەر هەناردەکردنەوەی
نەوت دەدەنەوە.
شاندێکی تەکنیکی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان
کردووە و وەڵامی ڕەشنووسەکەی حکوومەتی عێراقیان بۆ رێککەوتن لەسەر هەناردەکردنەوەی
نەوت هێناوەتەوە بەغدا و بریارە ئەمرۆ گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ حکوومەتی عیراق
بەردەوام بێت بۆ گەشتن بە رێککەوتنی کۆتایی.
شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدان و
بڕیارە پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببنەوە.
شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامەکەی هێناوەتەوە
بۆ حکوومەتی عێراق، هەروەها ئەمڕۆ ئێوارە محەممەد شیاع سوودانی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی
کۆبوونەوەی هەیە، ئەگەر بێت و حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرفتی لەگەڵ ڕەشنووسەکە هەبێت،
ئەوە بە تێروتەسەلی لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی باسی لێوەدەکرێت و تاوەکوو
ئامادەکاریی بکرێت و سبەینێ لە کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگ لەسەر
ئەو ڕێککەوتنە بدرێت و مووچەی مانگی پێنج بە سولفە بێت یان بە قەرز، خەرج بکرێت.
ژمارەی خوێندراو : 60 جار