میدیای عێراقی لەبارەی قەیرانی موچە و دۆخی هەرێمی كوردستانەوە چی دەڵێت

23 کاتژمێر پێش ئێستا

لە سلێمانیەوە دەنگی توڕەیی و ناڕەزایەتیی خەریكە سەرهەڵدەدات و داوای "تەوتین"ـی هەمیشەیی موچەكانیان لەسەر بانكە فیدراڵییەكان دەكرێت .
خەڵكی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش موچەخۆران، چاویان لە كۆبوونەوەكەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە كە بڕیاری ناردنی موچەكانیان بدات .
قەیرانی قولی متمانە لەنێوان خەڵكی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمدا هەیە .
پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێم بە رادەستكردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی و ڕەتكردنەوەی تەواوەتی پرۆسەی "تەوتین" سەرچاوەی سەرەكی كێشەی نێوان هەولێر و بەغدایە .
چارەسەری هەمیشەیی بۆ كێشەی موچەی هەرێم، تەنها "تەوتین"ـە لەسەر بانكە حكومییە فیدراڵییەكان، ئەمەش لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ڕەتدەكرێتەوە و شەقامی كوردیش وەك گرەنتییەك بۆ دادپەروەریی و چارەسەری كێشەی موچە تەماشای دەكەن .
سلێمانی لەژێر فشاری بێ موچەییدا خەریكە دەكوڵێت و هەولێریش بەبێدەنگی دانیشتووە و تەنها تەماشا دەكات

ژمارەی خوێندراو : 6 جار

هەواڵی زیاتر