قەیرانی دارای هەڕەشە لەعێراق دەكات

10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاژانسی هەواڵی (بغداد الیوم)ـی عێراقی:
لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوە لە دۆسێ داراییەكانی ئەمریكا كە چەندین بانك و كۆمپانیای گرتووەتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە كە كۆمپانیای "كی كارد"ـیش بخرێتە لیستی سزاكانی ئەمریكاوە، ئەگەر ئەمە ڕووبدات، مەترسیی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە عێراقدا بەڕێوەیە 
بەشێکی زۆری فەرمانبەران و موچەخۆرانی عێراق، بۆ وەرگرتنی موچەكانیان، پشتیان بە کۆمپانیای "كی كارد" بەستووە .
بانکی ناوەندی عێراق لە ئێستاوە دەستیکردووە بە هەوڵەكان بۆ دامەزراندنی سیستمی پارەدانی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشەیە .
دواکەوتنی عێراق لە دامەزراندنی سیستەمێکی سەربەخۆی پارەدان وایکردووە کە ڕاستەوخۆ بەرەوڕووی هەر فشارێک یان سزایەک بێتەوە کە کاریگەری لەسەر کەرتی دارایی هەبێت.
دوای ئەوەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر چەند بانکێکی عێراقیدا سەپاند بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و قاچاخی دۆلار، کەرتی بانکی عێراق كەوتووەتە ناو گێژاوێكی یەک لە دوای یەک .
هەروەها کۆمپانیا جیهانییەکانی گواستنەوەی پارە وەک "وێستەرن یونیون" مامەڵەکانیان لەگەڵ بەشێک لەو بانکانە ڕاگرتووە، ئەمەش بووەتە هۆی شڵەژانی بازاڕ و دروستبوونی گرفت بۆ موچە و حەواڵە

ژمارەی خوێندراو : 6 جار

هەواڵی زیاتر