کامێرای تۆمارکردنی تێژڕەوی جێگیر لە شەقەکانی هەولێر خرایە کار

14/08/2024

کامێرای تۆمارکردنی تێژڕەوی جێگیر لە شەقەکانی هەولێر خرایە کار
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر:
لە کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی لە ٣٣ شەقامی شارەکە بەشێوەی ئەزموونی خراونەتەکار و تاکو سەعات ١٢ـی شەوی ٢٣ـی ئەم مانگە کاردەکەن،
لەدوای ئەو کاتەوە دەکەونەکار و سەرپێچی شۆفێران تۆماردەکەن.
ئەو کامێرا جێگیرانەی تۆمارکردنی تیژڕەویی، لەو شەقامانە دانراون پێشتر کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی گەڕۆکیان تێدابووە.
بۆکۆنتڕۆڵکردنی ھاتوچۆ و کەمکردنەوەی ڕوودوای ھاتوچۆ و پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان، سەرجەم ئەو شەقامانەی پێشتر کامێرای لێنەبووە کامێرای لێدانراوە،
داواکارین لە شۆفێران پابەندی خێرایی ڕێگەپێدراوبن و خۆیان بپارێزن لە تیژڕەویی.

ژمارەی خوێندراو : 57 جار

هەواڵی زیاتر