هاكان فیدان باس لە هەسەدە و سوریاو ترامپ دەكات

2 رۆژ پێش ئێستا

هاكان فیداد باس لە هەسەدە و سوریاو ترامپ دەكات
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرەی قەتەری : 
لە ئێستا ئیدارەیەکی نوێ لە دیمەشق دەستی بەكار كردووە. پرسی هەسەدە خەمی ئەوانە. هەر بۆیە ئەگەر ئەوان پرسی هەسەدە بەشێوەیەکی گونجاو چارەسەر بکەن، هیچ هۆکارێک نابێت بۆ ئەوەی ئێمە دەستوەردانی تێدا بکەین
- یەپەگە وا خۆی دەردەخات کە لە شەڕی دژی رێکخراوی داعش یارمەتی رۆژئاوا دەدات، بەڵام "پێموایە ئەوە چەواشەکارییە بۆ ناسنامەی راستەقینەیان. ئەوان رێکخراوێکی تیرۆریستین."
- بەداخەوە، دۆستەکانی رۆژئاوامان... چاوپۆشی لەو راستییە دەکەن کە یەپەگە درێژکراوەی پەکەکەیە."
- ئەنقەرە داوای لە واشنتن کردووە کە هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ هەسەدە رابگرێت.
 - ئێمە بابەتی سوریا بە دەستبەسەرداگرتن ناوی نابەین، چونکە هەڵەیەکی گەورە دەکەین ئەگەر ئەوەی لە سووریا روودەدات بەوشێوەیە بیخەینەڕوو. بۆ گەلی سووریا، ئەمە دەستبەسەرداگرتن نییە. پێم وایە ئەگەر دەستبەسەرداگرتنێک هەبێت، ئیرادەی گەلی سووریایە کە ئێستا دەستی بەسەردا دەگیرێت.
- نابێت تورکیا وەکو ئەو هێزە ناوببرێت کە حوکمی سووریا دەکات، "هاوسۆزیی ئێمە لەگەڵ گەلی سووریا نابێت بەوشێوەیە لێکبدرێتەوە کە ئێمە حوکمی سووریا دەکەین."
- پێموایە ئێستا کاتی ئەوەیە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناوی (دەستەی تەحریری شام) لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت."
 - پێموایە کە دەستەی تەحریری شام هەنگاوی گەورەی لە خۆجیاکردنەوە لە قاعیدە و داعش و رێکخراوە پەڕگیرەکانی دیکە ناوە."

#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 125 جار

هەواڵی زیاتر