چیرۆکێکی نوێ دەربارەی هەڵهاتنی بەشار ئەسەد

پێش 2 هەفتە

چیرۆکێکی نوێ دەربارەی هەڵهاتنی بەشار ئەسەد
 بە زرێپۆشێکی ڕووسی هەڵات و ٣ کەسی لەگەڵ خۆی بردوە

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوکرایەوە، چیرۆكی نوێ لەبارەی هەلهاتنی بەشارئەسەدەوە دەگێڕێتەوە و دوایین ساتەکانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراوی سوریای ئاشکرا دەكات، پێش ئەوەی ڕوو لە مۆسکۆ بکات، کە لەوێ مافی پەنابەری مرۆیی پێبەخشرا، ئەمەش بە پشتبەستن بە چاوپێکەوتن لەگەڵ 12 کەسی ئاشنا بە جموجۆڵەکانی هەڵهاتنی ئەسەد و بنەماڵەكەی.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە سەروبەندی کۆنترۆڵکردنی دیمەشق لەلایەن هیزەكانی ئۆپۆزسیۆنەوە، بەشار ئەسەد لەگەڵ کوڕە گەورەکەی كەناوی حافزە، سواری زرێپۆشێکی سەربازی ڕووسیا بوون و خزم و هاوڕێکانی بەجێهێشتووە “بە پەرۆشەوە بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕان کە بەڵێنی پاراستنی داوە

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە دەگێڕیتەوە كە کاتژمێر ١١ی شەوی ٧ی کانوونی دووەم (شەوی کەوتن)، هاوڕێ کۆنەکانی بەشار ئەسەد - لەکاتی تێپەڕین بە بەردەم ماڵەکەی بەشاردا لە گەڕەکی مالیکی – پێڵاو پۆستالی بەجێماویان لە خانوە چۆلەكەیاندا دۆزیوەتەوە ، لە گەل ئەوەشدا جل و بەرگی سەربازی لە شەقامەکاند بە فڕێدراوی كەوتبوون.

ئەو سەرچاوانە بۆ ڕۆژنامەکە ڕوونیان کردەوە کە تا نیوەی شەو، ئەسەد لەگەڵ حافزی كوڕی لە ڕێگادا بوون بۆ بنکەی حمەیمیمی ڕووسیا لە پارێزگای لازقییە لەسەر دەریای ناوەڕاست.

سەرچاوەکان ئەوەشیان وتوە کە ئەسەد فەرمانی نەداوە بە سوپاكەی كە خۆیان رادەست بكەن جگە لەوانەی كە لە دەرەوەی دیمەشق بوون، بەلام فەرمانی سوتاندنی فەرمانگە و بەڵگەنامەکانی دەرکردوە
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، ڕووسیا وای لە ئەسەد و کوڕەکەی کردووە پێش ئەوەی ڕێگەیان پێبدات بەرەو مۆسکۆ بڕۆن تا کاتژمێر ٤ی بەیانی لە ٨ی کانوونی دووەم لە بنکەی حمەیمیم چاوەڕێ بکەن
هەروەها کچەکەی ئەسەد بەناوی (زەین) لەمۆسكۆوە پەیوەندی بە باوک و براکەیەوە کردووە ، کە لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییەوە هاتبووە مۆسكۆ، ئەو لە زانکۆی سۆربۆن لە ئەبوزەبی خویندكارە

بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەکە خێزانە كەی ئەسەد كە پێشتر هەلهاتبوون لەمۆسكۆ چاویان بە ئەسما ئەسەد کەوتووە کە لە مۆسکۆ بوە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی لەگەڵ دایکی و باوکی فەواز ئەلئەخراس کە سزاکانی گەنجینەی ئەمریکای لەسەر بوو

بەپێێ راپۆرتەكە لە کاتی هەڵاتنی ئەسەددا دوو کەس لە شوێنکەوتوانی دارایی کە کلیلی ئەو سەروەت و سامانەیان بەدەست بووە کە بە قاچاخ دەیاناردە دەرەوە لەگەڵ ئەسەد بوون، ئەوانیش یاسار ئیبراهیم (بازرگان) و مەنسور عەزام (وەزیری پێشووی کاروباری سەرۆکایەتی) بوون

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، هەڵبژاردنی ئەوو دوكەسە كە یاوەری ئەسەد بوون لەكاتی هەلهاتندا ئاماژەیەكی روونە بۆ ئەوەی کە لای بەشار ئەسەد ئەولەویەت سامانەکەی بووە نەک خێزانەکەی، بەو پێیەی دواتر كەسە نزیكەكانی تری بەشار ئەسەد بەجیا خۆیان هەلهاتوون و بیخەبەر بوون لە هەلهاتنی بەشار ئەسەد. خۆیان هەلهاتوون بەرو لوبنان، عێراق، ئیمارات، یان وڵاتانی ئەوروپا ، لەکاتێکدا هەندێکیان لە باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە دیمەشق خۆیان حەشاردابوو دوای ئەوەی هەڵاتنی ئەسەدیان بیست ئەوانیش هەلهاتن

لە نێو ئەوانەی کە ئەسەد بەجێی هێشتووە، ماهیر براکەی کە فەرماندەی پێشووی فیرقەی چوار بووە، کە دوای هەلهاتنی بەشار ئەسەد بەرەو عێراق هەڵاتووە،

ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە ئەسەد یەک وشەی بەو کەسانە نەگوتووە کە بەڵێنی پاراستنی پێداون، زۆرێک لە شوێنکەوتوانی لە دۆخێکی شۆکهینەرو و توڕەیی لە ڕادەبەدەردا بوون كاتیك بیستویانە بەشار هەلهاتووە، هەروەها خۆی بە ئاگادارکردنەوەی کەسوکارەکەیەوە سەرقاڵ نەکردووە، لەوانە ئامۆزاکانی، براکانی، خوشکەزاکانی و برازاکانی، هەروەها خێزانی هاوسەرەکەشی.

بەپێی ئەو سەرچاوانەی کە بۆ ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزیان گێڕاوەتەوە، بەشار ئەسەد چوار ڕۆژ پێش ئەوەی دیمەشق بەجێبهێڵێت، تادێت نائومێدتر بووە، ئەمەش وای لێکرد بە ڕوسیا بڵێت ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هیزەكانی ئۆپۆزسیۆن و پێشنیاری كردوە كە لە جنێڤ چاوی بە ئۆپۆزسیۆن بكەویت، بەڵام ڕوسیا گرنگی پێنەداوە،

ژمارەی خوێندراو : 516 جار

هەواڵی زیاتر