بەغدا باسی چارەنووسی ماهر ئەسەد دەکات
سوریا بەردەوامە لە دەسگپیكردنی پاشماوەكانی
رژیمی پێشوو
سەرچاوەیەکی ئەمنی سوریا کوشتن و دەستگیرکردنی
کەسایەتییە گەورەکانی پاشماوەکانی ڕژێمی پێشووی سوریا لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەدا ڕاگەیاند کە
ماوەی دوو ڕۆژە بەردەوامە، هاوکات محەممەد شیای سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،
ماهر ئەسەد دوای ڕووخانی ڕژێم نەهاتوەتە ناو عێراقەوە.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە،
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکان کەسایەتییە سەرەکییەکانی پاشماوەی ڕژێمی
بەشار ئەسەدیان لە تارتووس، حومس و حەما ، حەلەب و دیمەشقی پایتەخت دەستگیرکردووە
.
ئەو سەرچاوەیە باسی لە هەلیکۆپتەرەکانی سەر بە
وەزارەتی بەرگری سوریا کرد کە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە ئاسمانی تارتووس ئەنجام
دەدەن.
ناوبراو ئاماژەی بە دەستگیرکردنی فەخری دەروێش،
بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی دڵسۆزی ڕژێمی لەکارخراو لە شاری حەلەب کرد.
هەروەها کوژرانی شوجاعە عەلی پشتڕاست کردەوە کە
بەرپرسی کۆمەڵکوژی حولە لە لادێکانی حومس و سەرۆکی بەناو میلیشیای بەرگریی نیشتمانیی
ڕژێمی لەکارخراو بووە
لە بەرامبەردا ئاژانسی هەواڵی سوریا بڵاویکردەوە،
ئاسایشی گشتی لە لازقیە، حەیان میای دەستگیرکردووە کە بەرپرسیارە لە ژمارەیەک
تاوانی گەورە دژی سورییەکان.
لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی لوبنان بە
کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە، دەسەڵاتداران ڕیفعەت ئەسەدی هاوسەری دورەید و کچەکەیان
لە فڕۆکەخانەی بیرت دەستگیرکردووە كە پاسپۆرتی ساختەیان هەڵگرتووە.
ژمارەی خوێندراو : 133 جار