حەماس سەركەوتوو بوە
لە ٤٥٢ هەمین رۆژی شەردا ، ڕۆژنامەی ( ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی) بڵاویکردەوە کە بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) دواجار سەرکەوتوو بووە لە وەرگرتنەوە و رێكخستنەوەی زۆربەی تواناکانی بۆ بەدەستهێنانەوە و کۆنترۆڵكردنەوەی مەدەنی بەسەر ناوچەکانی ناوەڕاستی کەرتی غەززە.
ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ هەڵدانی دوو موشەک لە باکووری غەززەوە و لە ناوچەی نیشتەجێبوونی زیکیم و نێتیڤ هاسارا لە دەوروبەری کەرتی غەززەش دەنگی ئاگاداركردنەوە بەرزبویەوە.
دەستەی بەرخۆدان دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی نوێیان لەدژی سەرباز و ئۆتۆمبێلە داگیرکەرەکان ڕاگەیاندبوو، لە کاتێکدا لیواکانی ئەلقەسام - باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس - ڕایانگەیاندبوو کە ٥ سەربازی ئیسرائیلیان لە دوورەوە لە خاڵێکی سەربازی لە جەبەلیە کوشتووە
لە ڕووی سیاسییەوە، دەیڤید بارنیا، سەرۆکی مۆساد دەڵێت، گەڕانەوەی بەدیلگیراوەكان لای ئیمە بەهایەکی باڵای هەیە و ئەركی ئیمەیەو كاری لەسەر دەكەین.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 303 جار