بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس رۆژی دووشەممە شاندکی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات ـ هەسەدە لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەستەی تەحریر شام کۆبونەوەتەوە.
بەپێی لێدوانی بەرپرسێکی سوری بۆ ئاژانسەکە فرانس پرێس کۆبوونەوەیەکی سەرەتایی بووە و بۆ ئەوە بوو کە ڕێگا خۆشکەر بێت بۆ کۆبوونەوەی زیاتر، هەردوو لاش رێککەوتوون لەسەر ئەوەی درێژە بە گفتوگۆکانیان بدەن بۆ ئەوەی بگەن بە لێکتێگەیشتن.
ژمارەی خوێندراو : 153 جار