واشنتن هیچ پلان و نیازێک نییە بۆ دروستکردنی بنکەیەکی ئەمریکا لە کۆبانێی سوریا

2 رۆژ پێش ئێستا

سەبرینا سینگ، وتەبێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا :
واشنتن هیچ پلان و نیازێک نییە بۆ دروستکردنی بنکەیەکی ئەمریکا لە کۆبانێی سوریا
واشنتن هیچ پلان و نیازێک نییە بۆ دروستکردنی بنکەیەکی ئەمریکا لە کۆبانێی سوریا
هەروەک دەزانن ئێمە هاندەر بوین بۆ کۆتاییهێنان بەو توندوتیژیەی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) و هێزەکانی دیکەی ناوچەکە".
واشنتن لە ماوەی ڕابردودا پشتیوانی و مەشق و ڕاهێنان بە چەکدارانی کوردی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) كردوه‌، ئەوەش نیگه‌رانی و دژایه‌تی توركیای لێكه‌وته‌وه‌، لە دوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد لە سوریا، هێزەکانی هه‌سه‌ده‌ ڕوبه‌ڕوی هێرشی توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا بوه‌ته‌وه‌.
بەرپرسانی ئەمریکا هیوادارن هێزەکانی پارتی سوریای دیموكرات بکەوێتە ژێر چەتری حکومەتی نوێی سوریا.
ئیدارەی بایدن لە ترسی ئەوەی ئێران بتوانێت دەستوەردان بکات بۆ ئەوەی پشتیوانی لە شەڕڤانانی کورد لە بەرامبەر تورکیادا، هه‌وڵده‌دات نێوه‌ندگیری له‌نێوان كورد و حكومه‌تی سوریا و توركیا بكات بۆ كۆتاییهێنان به‌ گرژییه‌كان.

ژمارەی خوێندراو : 9 جار

هەواڵی زیاتر