سەبرینا سینگ، وتەبێژی وه‌زاره‌تی
به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا :
ـ واشنتن هیچ پلان و نیازێک
نییە بۆ دروستکردنی بنکەیەکی ئەمریکا لە کۆبانێی سوریا
ـ هەروەک
دەزانن ئێمە هاندەر بوین بۆ کۆتاییهێنان بەو توندوتیژیەی نێوان هێزەکانی سوریای
دیموکرات (هه‌سه‌ده) و هێزەکانی دیکەی ناوچەکە".
ـ واشنتن لە ماوەی ڕابردودا پشتیوانی و مەشق و ڕاهێنان بە
چەکدارانی کوردی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) كردوه، ئەوەش نیگه‌رانی و
دژایه‌تی توركیای لێكه‌وته‌وه، لە دوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد لە سوریا، هێزەکانی هه‌سه‌ده
ڕوبه‌ڕوی هێرشی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا بوه‌ته‌وه.
ـ بەرپرسانی ئەمریکا هیوادارن هێزەکانی پارتی سوریای دیموكرات
بکەوێتە ژێر چەتری حکومەتی نوێی سوریا.
- ئیدارەی بایدن لە ترسی
ئەوەی ئێران بتوانێت دەستوەردان بکات بۆ ئەوەی پشتیوانی لە شەڕڤانانی کورد لە
بەرامبەر تورکیادا، هه‌وڵده‌دات نێوه‌ندگیری له‌نێوان كورد و حكومه‌تی سوریا و
توركیا بكات بۆ كۆتاییهێنان به گرژییه‌كان.
ژمارەی خوێندراو : 9 جار