ترامپ سزا دەدریت

2 رۆژ پێش ئێستا

دادوەر خوان مێرشان باسی له‌وه‌كردوه‌:

ـ پێویستە سزایەک بەسەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکادا بسەپێندرێت لە 10ی ئه‌م مانگه‌دا، لەو دۆسیە تاوانکارییەی کە تێیدا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە پارەی دراو بە ئەکتەری فیلمی پۆرنۆگرافی سزا دراوه‌.
- بەهۆی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا، داواکارییەکەی ترەمپ بۆ هەڵوەشاندنەوەی دۆسیەکە ڕەتدەکاتەوە، سەرۆکی هەڵبژێردراو کە سەر بە پارتی کۆمارییەكانه‌، ڕەنگە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان بەشێوەی مەجازی بەشداری دانیشتنی سزادانەکە بکەم، کە تەنها 10 ڕۆژ پێش دەستبەکاربونی بەڕێوەدەچێت.
- سزای "ئازادکردنی بێمەرج"، دەستبەسەرکردن، غەرامەکردن یان هه‌ر سزایه‌كی دیكه‌ ئەگەری هەیە
- کە سزای "ئازادکردنی بێمەرج"، دەستبەسەرکردن، غەرامەکردن یان هه‌ر سزایه‌كی دیكه‌ بژاردەترین چارەسەر ده‌بێت.
- هێشتنەوەی دۆسیەکە بە هەڵپەسێردراو لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا دەبێتە ڕێگر لە توانای حوکمڕانی
- لە دوەم داواکاری ترەمپ بۆ هەڵوەشاندنەوەی دۆسیەکە لە دوای سزادانی لە مانگی (ئایار/5)ی 2024دا، پارێزەرانی بەرگری ڕایانگەیاند، هێشتنەوەی دۆسیەکە بە هەڵپەسێردراو لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا دەبێتە ڕێگر لە توانای حوکمڕانی، ئه‌و دادوه‌ره‌ ئەو قسەیەی ڕەتکردەوە و نوسیویەتی، هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەستەی سوێندخواردن "دەبێتە هۆی تێکدانی سەروەری یاسا".
- دادگای نیویۆرک ملیاردێرە کۆمارییەکانی بانگهێشت کرد بۆ دانیشتنێک کە لە دەی ئەم مانگە به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ژمارەی خوێندراو : 98 جار

هەواڵی زیاتر