دوای 14 ساڵ، گەرایەوە بۆ مزگەوتەکەی

2 رۆژ پێش ئێستا

دوای 14 ساڵ لە دورخستنەوەی لەلایەن بەشار ئەسەدەوە ، شێخ محمد ڕەتیب نابولسی گەڕایەوە بۆ دیمەشقی پایتەخت، ئەو بەهۆی ئەو فشارانەی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەسەری دانابوو لە دیمەش كرایە دەرەو، چونكە رەدی كردەوە بێدەنگ بیت لەبەرامبەر ئەو ستەمانەی كە بەشار ئەسەد دەیكرد
شێخ نابولسی تەمەنی 87 ساڵە، زیاتر لە نیوەی ئەو ساڵانە لە بواری پەروەردە و زایاریدا تەمەنی بەسەر بردووە، ئەو لە ئێستادا دەسپێشخەری كردوە كە هاوكاری ئیدارەی نوێێ سوریا بكات بۆ بەردەوام بوون لە هۆكاری سەركەوتن .
نابولسی وتی، “هۆکارەکانی سەرکەوتن، لەوانەش گوێڕایەڵی خودا، خۆشەویستی بۆ چاکە، و خەمخۆری بۆ ئەوانی تر، ئەمانە دەبێت بەردەوام بن، جەختیشی لەوە کردەوە کە “پێویستە بەردەوامبین لە راستگۆیی و دەسپاكی لە پرۆسەی حكومەتداریدا
نیو سەدە لە ناساندن و گەڕان بەدوای زانستدا
نابولسی لە سەردەمی ئێستادا بە یەکێک لە بەناوبانگترین زانایانی موسڵمان دادەنرێت، نیو سەدەی تەمەنی بە پێشکەشکردنی وانە و وتاری لە سوریا و لە سەرانسەری جیهاندا بەسەر بردووە، هەروەها خاوەنی چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی و ڕادیۆیە.
نابولسی لە مزگەوتی باوکی و باپیرەکانی کە زیاتر لە 400 ساڵ لەمەوبەر لەوێ زانستیان خویندوە، هاندەر و خوێندکارە عەرەب و بیانییەکانی خۆی هەڵبژارد. شێخ کاتێک دەستی کرد بە قسەکردن لەگەڵ ئامادەبووان، فرمێسکەکانی بەسەردا زاڵ بوو.
بۆ ماوەی چوار سەدە بنەماڵەی نابولسی زانستو زانیارییان بە دیمەشق پێشکەش کردوە، بەڵام هەرگیز ڕەزامەندی حزبی بەعسیان بەدەست نەهێنا، کە لە ساڵی ١٩٧٣ تا ڕووخانی بەشار ئەسەد حوکمڕانی وڵاتەکەیان کرد.
لە ساڵانی ڕابردوودا مزگەوتی بنەماڵەی نابولسی ڕووبەڕووی سنووردارکردنێکی زۆر بووەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی نەبولسی سوریای بەجێهێشت وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە کارەکانی ڕژێم، بەڵام ئەمڕۆ تامەزرۆی سەردەمێکی نوێیە وەک هەموو سوورییەکان.
ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە شێخ نابولسی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر ئۆفەرێکی لەلایەن ئەسەدەوە پێگەیشت کە بگەڕێتەوە بەمەرجێک کە خۆی لە قسەکردن لەسەر سیاسەت بەدوور بگرێت و کاتێکیش ڕەتیکردەوە پێیان گوتووە مزگەوتەکەی و خوێندکارەکانی لەبیربکە، بەگوێرەی ئەوەی ئەوانەی نزیکیان لێیە ئەو ڕاپۆرتی لەسەر ئەو داوە.
بەڵام ئەوەی ڕوویدا ئەسەد ئەو کەسە بوو کە بە هەڵاتن سوریای بەجێهێشت، لە کاتێکدا نابولسی گەڕایەوە بۆ وڵاتەکەی و مزگەوتەکەی. خوێندکارەکانی گەڕانەوە بۆ ئەوەی لە دەوری کۆببنەوە وەک ئەوەی ڕۆژێک بێت هەرگیز لێیان دوور نەبووبێتەوە .

ژمارەی خوێندراو : 82 جار

هەواڵی زیاتر