ئەو 10 وڵاتە بناسە كە لە ساڵی 2024 دا زۆرترین قەرزیان لەسەر كۆبوەتەوە

4 رۆژ پێش ئێستا

بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆی ئابووری جیهانی کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا بڵاوکرایەوە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات قەبارەی قەرزە گشتیەکان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا ١٠٠ تریلیۆن دۆلار زیاتر بێت،
 پێشبینی دەکرێت ئاستی قەرزەکان لە سالی 2025 دا خێراتر بەرزبێتەوە لەوەی پێشتر چاوەڕوان دەکرا، چونکە سیاسەتەکانی حکومەت شکست دەهێنن لە چارەسەرکردنی مەترسییەکانی قەرز و بەرزبوونەوەی تێچووی چاودێری تەندروستی ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی خەرجییەکان، ئەمەش فشارێک لەسەر بودجەی حکومەت زیاد دەکات.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری داوە لەوەی ڕەنگە دۆخی قەرزی گشتی لە سەرانسەری جیهان جددیتر بێت لەوەی زۆرینەی خەڵک بیری لێدەکەینەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ کورتهێنانی دارایی زۆر لە ئەمریکا و چین.
بەپێی ئامارەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، پێشبینی دەكرێت قەرزی گشتی جیهانی تا ساڵی ٢٠٣٠ بگاتە ١٠٠%ی بەرهەمی ناوخۆیی جیهانی.

 قەرزارترین ولاتانی جیهان
ـ وەک گەورەترین ئابووری جیهان، قەرزەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە بەرزبوونەوە، کە 34.6%ی کۆی قەرزەکانی حکومەتی جیهانی پێکدەهێنێت و قەبارەی قەرزەکانی 36.1 تریلیۆن دۆلارە بە پشتبەستن بە داتای گەنجینەی ئەمریکا بۆ 12ی کانوونی دووەمی 2024.
ـ چین کە لە پلەی دووەمی جیهاندایە، 16.1%ی قەرزەکانی حکومەتی جیهانی پێکدەهێنێت و کۆی قەبارەی قەرزەکانی 16.4 تریلیۆن دۆلارە.
ـ ئەمریکا و چین پشکێکی زۆریان لە بەرزبوونەوەی ئاستی قەرزە گشتیەکان هەیە.
بە دەرکردنی ئەو دوو وڵاتە لە حیساباتەکان، ڕێژەی قەرزی گشتی جیهانی بەرامبەر بە بەرهەمی ناوخۆیی نزیکەی ٢٠% کەم دەبێتەوە، بەپێی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی.
ـ میسر بە بڕی 345.5 ملیار دۆلار لە پێشەنگی لیستی زۆرترین قەرزداری وڵاتانی عەرەبیدایە، دوای ئەویش سعودیە دێت کە کۆی قەبارەی قەرزەکانی 311.5 ملیار دۆلارە.

ژمارەی خوێندراو : 103 جار

هەواڵی زیاتر