پەیجەرەكانی لوبنان و سیخورەكانی زایۆنی

24 کاتژمێر پێش ئێستا

پەیجەرەكانی لوبنان و سیخورەكانی زایۆنی
بیرتانە لە ماوەیەكی كورت و لەناكاو پەیجەرەكان لە لوبنان تەقینەوە
رووداویك هەموانی شۆككرد، هەر پەیجەر بوو لەگگیرفانی خەڵك و كادیرانی حیزبوڵڵادا دەتەقینەوە و خەڵكانێكی بێ دەست و پێ كرد
چیرۆكی دروستكردن و تەقاندنەوەی ئەو پەیجەرانە لەزاری بكەرانی ئەم كارەوە ئاشكرابوو، خۆیان چیرۆكەكە دەگێرنەوە
کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکی لە ڕێگای چاوپێکەوتن لەگەڵ دوو سیخوڕی زایۆنی کە کاریان لە پرۆسەی تەقاندنەوەی پەیجەرەکانی لوبنان کردووە، وردەکاری ئامادەکردنی پەیجەرەکان و تەقاندنەوەیانی بڵاوکردوەتەوە ، ئەو دوو زایۆنیە دانیایان بەوەدا ناوە كە خۆیان پەیجەرەکانیان دروستکردووە و ئامێری جی پی ئێس و تەقەمەنی تێکراوە.
ئەوان لە بەرنامەكەدا وردەکاری دروستکردن و ئامادەکردن و بۆمبڕێژکردنی پەیجەرەکانیان باسكردوە كە چۆن لە ڕێگای کۆمپانیای خەیاڵییەوە پەیجەرەکانیان دروستکردووە و دواتر فرۆشتوویانە.
ئەو دوو سیخوڕە کە خۆیان بە (مایکڵ) و (غابریێل) ناساند و لە بەرنامەکەدا دەموچویان دەرنەکەوت و دەنگیشیان گۆڕانکاری بەسەردا ھاتبوو، ئامێری تەقەمەنی و جی پی ئێسیان لە پەیجەرە تازەکاندا داناوە و تەنانەت مۆسیقا و تایبەتمەندی نوێیان تێدا جێگیر کردوە.
 لە ڕێگای کۆمپانیای خەیاڵیەوە لە تایوان و ھەنگاریا توانیویانە گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی پەیجەرەکان لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان ئەنجام بدەن.
بەمەش لەگەڵ حزبوڵڵا ڕێکەوتوون کە ١٦ ھەزار پەیجەر بە تایبەتمەندی نوێ دروستبکرێن، وھەواڵگری ئیسرائیل تەقەمەنی و جی پی ئێسی تێدا جێگیرکردووە و ھەندێ تایبەتمەندی نوێی دیکەشی بۆ زیادکردووە.
ئەو دوو سیخوڕە بە کەناڵە ئەمریکییەکەیان وتووە، پاش دروستکردنی پەیجەرەکان سێ جار و زیاتر تاقیکراونەتەوە و تەقێندراونەتەوە و دڵنیابووینەتەوە لەوەی کە کاری خۆیان دەکەن ، لەوەش دڵنیابووینەوە کە بە تەقینەوەیان زیان بە دەورووبەر ناگەیەنن و تەنھا ھەڵگری پەیجەرەکە زیانی پێ دەگات بە برینداربوون یان کوشتن.
ئەوان دەڵێن: دوای دروستكردن و ئامادەكردنی پەیجەرەكان ریکڵامی ساختەمان لەسەر پەیجەرە تازەکان دروستکرد و لە یوتوب و پێگەکانی دیکە بڵاومان کردنەوە بۆ ئەوەی بە ناراستەوخۆ بە حزبوڵڵا بڵێین پەیجەرەکان زۆر باشن و تایبەتمەندی زۆر باش لەخۆ دەگرێت.
سیخورەكان دەڵێن: لە تایوانەوە پەیجەرەکانمان بردە ھەنگاریان و لەوێشوە ١٦ ھەزار پەیجەری بۆمبڕێژکراومان ڕادەستی حزبوڵڵا کرد، کە دەتوانرا لە دوورەوە بتەقێندرێنەوە و، ئەو كارەشمان كردو لەکاتی خۆیدا پەیجەرەکانمان تەقاندەوە.
سیخوڕەکان وتیان، ئێمە پێشتر لە فیلمی  - - The Truman Show  ئەوەمان کردبوو، بەڵام ئەوانی تر نەیاندەزانی لە پشتی پەردەوە چی دەگوزەرێت.

#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 2 جار

هەواڵی زیاتر