كۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و وەفدی ئەمریكی چی تێدا وترا؟
روون میدیا
فەرماندەیی گشتی بەرێوەبردنی سوریای نوێ لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە سەردانی وەفدی ئەمریكی بۆ سوریا رایگەیاند، لایەنی ئەمریکی پشتیوانی خۆی بۆ ئیدارەی نوێی سوریا دەربڕیوە و پشگیری گەلی سوریا دەكات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە گەورەکانی وەک ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەمەش بە ئاماژەدان بە ململانێی بەردەوام لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە لەلایەنئەمریكاوە پشتیوانی دەكرین.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشکردووە، كە نوێنەرایەتی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ هەنگاوەکانی ئیدارەی نوێی سوریا دەربڕیوە
لە بەیانامەكەدا هاتووە كە ئەمریكییەكان سوپاسی هەوڵەکانی ئیدارەی نوێی سوریایان كردوە بۆ ئازادکردنی (تراڤیس تیمەرمان)ی ئەمریکی، و هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی (ئۆستین تایس).
فەرماندەیی گشتی لە بەیاننماكەدا ئاماژەی بەوەشکردوە، موحەممەد شەرع لە گفتوگۆكانیدا جەختی لەسەر پێویستی گەلی سوریا بۆ بوژانەوە لە هەموو ئاستەکاندا بە هاوكاری نوێنەرایەتی ئەمریکا کردەوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانەی کرد کە لە سەردەمی ڕژێمی بەشار، سەرۆکی لەکارلادراوی سوریادا سەپێندرابوون بەسەر موحەممەد شەرع دا
لەلایەكی ترە وە بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەداوە كە گەلی سوریا بە یەک دووری لە هەموو وڵات و لایەنەکانی ناوچەکە وەستاوە بەبێ ئەوەی سوریا بخاتە حاڵەتی جەمسەرگیرییەوە".
لەلای خۆشیەوە (باربارا لیف)، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەبارەی بارودۆخی كۆبوونەوەكە و هەلوەشاندنەوەی كۆنگرەی رۆژنامەوانی كۆبوونەوەكەوە وتی: لە میانی کۆبوونەوەکەیاندا لە دیمەشقی پایتەخت، محمد شەرعیان ئاگادارکردۆتەوە کە وڵاتەکەی ئەو پاداشتە داراییە 10 ملیۆن دۆلارەی هەڵوەشاندەوە کە بۆ هەر کەسێک دانرابوو كە زانیاری بدات کە یارمەتیدەر بێت لە دەستگیرکردنیدا .
هەروەها وتیشی: شاندی ئەمریکی لێدوانی زۆر پراکتیکی و میانڕەوی لە موحەممەد شەرع بیستووە سەبارەت بە پرسەکانی ژنان و مافە كانی هاولاتی بوون، جەختی لەوە کردەوە کە گفتوگۆکان لەگەڵیدا باش بوون، زۆر بەرهەمدار و ورد بوون.
سی ئێن ئێن لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی شاندی ئەمریکی و ئەلشەرا نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند و بەرهەمدار بوو.
سەبارەت بە کوردەکان، دیپلۆماسی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتۆن هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە شاری عەین ئەلعەرەب (کۆبانی) بەردەوام دەبن .
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەلومەرجەی کە وایکرد کورد لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرگری لەخۆی بکات، گۆڕانکارییەکی زۆر بەرچاوی بەسەردا هاتووە، هێزەکانی سوریای دیموکرات دەتوانن بە رێكخستنەوەیەكی جیاوازتر باشترین رۆڵ ببیننن لە ناوچەكەدا و لەناو سوریای نوێدا.
لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی كۆنگرەی رۆژنامەنوسی پاش كۆبوونەوەكە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی : ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی کە بڕیار بوو دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە بۆ نوێنەرایەتی ئەمریکا ئەنجامی بدات، هەڵوەشاندنەوەكەیهیچ پەیوەست نەبووە بە بارودۆخی ئەمنیەوە بەڵكو دواخستنەكەی بەهۆی ئاهەنگەکانی سەر شەقامەکانەوە بوو. لەراستیدا خزمەتگوزاری ئەمنی زۆرباش و وریا بوو ، بۆیە تەنها دەمەوێت ئەوە ڕوون بکەمەوە کە هیچ کێشەیەکی ئەمنی نەبووە. تەنها نەمانتوانی لە کاتی خۆیدا بگەینە شوێنەکە پێش ئەوەی ناچار بین شارەکە بەجێبهێڵین.
ژمارەی خوێندراو : 81 جار