سێ تەرم لە شوێنی تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵڵادۆزرانەوە

پێش 2 هەفتە

بەرگری شارستانی لوبنان:
سێ  تەرم لە شوێنی تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵڵا دۆزرانەوە
ئاژانسی هەواڵی لوبنانی بڵاویکردەوە، تیمەكانی بەرگری شارستانی لەو شوێنەی كە تیایدا حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری حزبوڵڵای لوبنانی لەلایەن قەوارەی زایۆنیەوە تیادا كرایە ئامانج بەردەوامن لە گەران و پشكنیك بە دووی حەوت كەسی بێسەروشوین، ئەمڕۆ هەینی تیمەكان توانیویانە تەرمی 3 کەس دەربهێننەوە کە تا ئێستا ناسنامەیان نەزانراوە.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان تا ئێستا ژمارەی کۆتایی کوژراوان و ژمارەی بریندارانی ئەم
و هەڵمەتە ڕانەگەیاندووە، کە چەند باڵەخانەیەکی لە شوێنی بارەگای ناوەندی حزبوڵڵای لوبنان لە گەڕەکی باشووری بەیروت تەخت کرد و بە یەکێک لە توندترین هەڵمەتەکانی شەری ئەم دواییەی ئیسرائیل دژی لوبنان هاتوەتە ئەژمار
حیزبوڵڵا ئەوكات  ڕایگەیاند کە ٤ کەسی دیکە لەگەڵ نەسروڵڵا کوژراون کە لە نێویاندا عەباس نیلفوروشان جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و عەلی کرکی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو حزبە لە باشووری لوبنان.
دوای ئاگربەستەکە، حزبوڵڵا ڕایگەیاند کە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی پرسەیەکی "جەماوەری" بۆ نەسروڵڵا، بەبێ ئەوەی وادەی دیاری بکات.
لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە ئاگربەست لە لوبنان کاری پێدەکرێت و کۆتایی بەو شەڕە هاتووە کە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوام بووە، ئەمەش دوای ڕاگەیاندنی حزبوڵڵای لوبنان بۆ کردنەوەی بەرەیەک بۆ پشتیوانیکردن لە کەرتی غەززە کە ڕووبەڕووی جینۆساید بوەتەوە لەلایەن زایۆنیەكانەوە.

ژمارەی خوێندراو : 135 جار

هەواڵی زیاتر