وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ئەمرۆ یەکشەممە گیانلەدەستدانی
منداڵێکی لە ئەنجامی سەرما لە چادری ئاوارەکانی لە ناوەندی کەرتی ڕاگەیاند
هەروەها رایگەیاند كە ئەمە پێنجەمین منداڵە
بەهۆی سەرماوە گیان لەدەسدەدات
ئاژانسی هەواڵ و زانیاریی فەلەستین (وەفا) لە
زاری سەرچاوە پزیشکییەکانەوە بڵاویکردەوە، ئەو منداڵەی ئەمرۆ بەهۆی سەرماوە گیانی
لەدەسداوە تەمەنی تەنها یەک مانگ بووە
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کردووە "چەند
ڕۆژێک لەمەوبەر چوار منداڵی تازە لەدایکبوو کە تەمەنیان لە نێوان چوار بۆ ٢١ ڕۆژدایە،
لە ئەنجامی دابەزینی پلەی گەرما و سەرمایەکی زۆر گیانیان لەدەسداوە".
ئەمە پێنجەمین منداڵە، بەو پێیەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا
4 منداڵی فەلەستینی بەهۆی سەرمای زۆرەوە گیانیان لەدەستداوە، پزیشکانیش ڕایانگەیاندووە،
لەکاتێکدا لە کەمپەکانی ئاوارەکاندا بوون، بەستوویانە و گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، دکتۆر ئەحمەد
ئەلزەهەرنا کە لە ستافی پزیشکی لە “نەخۆشخانەی ئەوروپی غەززە” لە خان یونس کاردەکات،
لە ئەنجامی سەرمایەکی زۆردا شەهید بوو، دوو ڕۆژ لەمەوبەر تەرمەکەی لەناو نەخۆشخانەی
غەززەدا دۆزرایەوە
فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری
و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین، دوێنێ شەممە، پشتڕاستی
کردەوە کە منداڵان لە غەززە بەهۆی سەرما و نەبوونی شوێنی حەوانەوەوە و ثێویستی
گەرمكەرەوەوە گیان لەدەسدەدەن
ژمارەی خوێندراو : 66 جار