بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی
(حەماس) ئەو زانیاریانەی کە دوێنێ شەممە، کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی لەبارەی شیوازی
تیرۆركردنی ئیسماعیل هەنییە بڵاویکردبووەوە ڕەتکردەوە، بزووتنەوەکە وردەکارییەکانی
سەبارەت بە بارودۆخی تیرۆرکردنی بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی خۆی، ئیسماعیل هانیە، لە
تارانی پایتەختی ئێران، خستەڕوو.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی
(حەماس) ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “حەماس ئەو درۆیانە ڕەتدەکاتەوە
کە داگیرکەری زایۆنیستی بڵاویکردۆتەوە سەبارەت بەو شتانەی کە بانگەشەی بۆ دەکات
وردەکارییەکانی تیرۆرکردنی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس، فەرماندە شەهید ئیسماعیل
هانیە، کە بە وتەی كەنالەكە لە لایەن بۆمبێکەوە کە لە ژوورەکەیدا چێندرابوو لەناو
میوانخانەی فەرمی ئێراندا کە تێیدا ئامادەبوو ئیسماعیل هەنییەیان تیرۆركردوە”.
حەماس لە
بەیاننامەكەید ئاماژەی بەوەداوە كە لە ڕێگەی لێژنەی هاوبەشی نێوان دەزگا ئەمنییەکانی
غەززەو و دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە ئەنجامیان داوە، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە
تیرۆرکردنەکە بە مووشەکێکی ڕێنمایی کراو بە کێشی ٧.٥ کیلۆ تەقەمەنی ئەنجام دراوە کە
ڕاستەوخۆ مۆبایلی شەهید هانیە کردۆتە ئامانج .
بزووتنەوەی حەماس ئەوەشی
رونكردوەتەوە كە ئەوەی لە لایەن کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلەوە بڵاوکرایەوە، “تەنها هەوڵێکی
بێ ئومێدانە بۆ لادانی سەرنج لەو تاوانە ئاڵۆزەی کە بە پێشێلکردنی سەروەری کۆماری
ئیسلامی ئێران بە مووشەکێک کە یەکێک لە بارەگا فەرمییەکانی کردبووە ئامانج، ئەنجامدرا”.
ژمارەی خوێندراو : 30 جار