عەباس عێراقچی:
پارێزگاری لە یەكپارچەیی خاكی سوریا بكرێت
ئێمەش وەڵاك وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئاسایش و ئارامی سوریاداین
مافی پێكهاتەكان لەناویشیاندا كورد و عەلەوییەكان بپارێزرێت
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
نامەیەكی ئاراستەی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی كردووە ئەمەی خوارەوە ناوەڕۆكەكەیەتی:
ئێمەش وەك وڵاتانی عەرەبی خوازیاری چەسپاندنی ئارامی و ئاسایش و ڕێگرتین لە شپرزەیی و ئاڵۆزیی لە سوریا
دەبێت پارێزگاریی لە یەكپارچەیی خاكی سوریا و سەلامەتیی خاكەكەی بكرێت و دەستەبەری ئاسایشی هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و مەزهەبییەكان بكرێت لەناویشیاندا سوننە و شیعە و عەلەویی و كوردەكان .
پارێزگاریی لە ئاسایش و حورمەتی شوێنە پیرۆزەكان بكرێت .
دەبێت چەك تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت، نابێت ڕێگە بە دەستوەردانی وڵاتانی بیانی بدرێت لەكاروباری سوریا بە هەر پاساوێك بێت .
نابێ سوریا ببێتە پانگەی تیرۆر و توندڕەویی و توندوتیژیی و ئەو وڵاتە نەبێتە هەڕەشە لەسەر وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە .
ئێمە لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیرداین لە سوریا
#rwn_media
ژمارەی خوێندراو : 7 جار