یەکێتی ئەوروپا سزای نوێی بەسەر ڕوسیادا سەپاند

2 رۆژ پێش ئێستا

یەکێتیی ئەورووپا پاکێجی پازدەهەمین سزاکانی سەر مۆسکۆی پەسەند کرد و بە ئامانجی ڕێگریکردن لە دەربازبوون لە ڕێوشوێنە سزاییەکان.
ئەنجوومەنی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە لە میانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە برۆکسل ڕایگەیاند کە پاکێجە نوێیەکە ڕێوشوێنی ئابووری لەخۆدەگرێت کە ئامانج لێی لاوازکردنی توانای ڕووسیایە بۆ درێژەدان بە شەڕی ئۆکرانیا.
ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەو ڕێوشوێنانە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا دەکەنە ئامانج، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ ڕێگریکردن لە دەربازبوون لە سزاکانی ئەوروپا.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە پاکێجەکەدا سزای 54 کەس و 30 قەوارەی بەرپرسیار لە هەڕەشەکردن لە یەکێتی و سەروەری و سەربەخۆیی ئۆکرانیا لەخۆدەگرێت.
جگە لە کەسایەتی و قەوارە ڕووسیەکان، لە لیستی سزاکاندا بەرپرسانی پلە باڵای کۆریای باکووری ناویان هاتووە.
بۆ یەکەمجار سزاکان ئەو قەوارانەی چینی لەخۆگرتبوو کە تۆمەتبارن بە دابینکردنی ئامێری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پارچە و پێکهاتەکانی مایکرۆ ئەلیکترۆنی بۆ ڕووسیا.
بەپێی ئەو پاکێجە نوێیە، یەکێتی ئەوروپا ٥٢ کەشتی نوێی خستە لیستی سزاکانەوە، کە گەیشتنیان بە بەندەرەکانی ئەوروپا قەدەغە دەکرێت و خزمەتگوزاری گواستنەوەی دەریایی لێ قەدەغە دەکرێت.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئەم سزایانە ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرانە دەگریتەوە کە بۆ دەربازبوون لە سزاکان و پاڵپشتیکردنی کەرتی وزەی ڕوسیا بەکاردەهێنرێن، ئەمە جگە لەو کەشتیانەی کە تێوەگلاون لە گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی یان دانەوێڵەی دزراوی ئۆکرانیا.

ژمارەی خوێندراو : 62 جار

هەواڵی زیاتر