مه‌زڵوم كۆبانێ په‌یامێكی له‌باره‌ی بڕیاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌باره‌ی سوریاوه‌ بڵاوكرده‌وه‌

3 رۆژ پێش ئێستا

مه‌زڵوم كۆبانێ په‌یامێكی له‌باره‌ی بڕیاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌باره‌ی سوریاوه‌ بڵاوكرده‌وه‌
دوای كۆبوونەوەی ژماریەك لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتە عەرەبیەكان لە ئوردن و ڕاگەیاندنی ئەوەی كە، پاڵپشتی لە پرۆسەیەکی ڕاگوزەرانی سیاسی ئاشتیانە دەكەن لە سوریا کە هەمو هێزەکان تێیدا بەشداربن، هەروەها "سەركۆنەی هێرشەكانی ئیسرائیلیان بۆ خاكی سوریا كرد و بە داگیرکاریی و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان هەژماریان کرد، داوای کشانەوەی سوپای ئەو وڵاتەیان كرد".
مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) لە پەرەی فەرمی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند : پێشوازی لە بەیاننامەی کۆتایی لوتکەی عەقەبەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عه‌ره‌بی سەبارەت بە سوریا دەکەین، هەروەها دەستخۆشی لە ڕۆڵی کاریگەری عەرەبی دەکەین لە كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕ له‌ سوریا
هەروەها وتیشی : جەخت لەسەر پێویستی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەکەینەوە، بەگوێرەی ئەوەی لە بەیاننامەی کۆتاییدا هاتوە، لەسەر هەمو خاکی سوریا، وەک هەنگاوێکی جەوهەری بۆ خۆشکردنی ڕێگایەک بەرەو گفتوگۆیەکی بنیاتنەر کە ببێتە هۆی بنیاتنانی سوریایەکی نوێ
هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە سەقامگیرکردنی سوریا بە بەشداریکردنی هەمو لایەنەکان و دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاکەکەی دەستپێدەکات، ڕێگە خۆشدەکات بەرەو ئاشتییەکی بەردەوام
لەگەل ئەوەشدا كۆبوونەوەی لوتكەی عەقەبە ئاماژەی بەوە دەكات، پاڵپشتی لە پڕۆسەی ئینتقالی سیاسی لە سوریا دەكەن و کە تیایدا هەموو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی سوریا بە ژنان و گەنجان و کۆمەڵگەی مەدەنیەوە نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانەیان هەبێت و لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمکاری عەرەبیەوە پشتیوانی لێبكرێت.

#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 105 جار

هەواڵی زیاتر