ئیدارەی نوێی
سوریا ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ مانگی ڕاگوزەردا كارلەسەر پەرلەمان
و دەستورێكی نوێ دكەین
وەزارەتی پەروەردە
لە حکومەتی راگوزەری سوریا ڕایگەیاند، یەکشەممەی داهاتوو ساڵی خوێندن لەسەرجەم سکتەرەکان
دەستپێدەکاتەوە
هەروەها محەمەد بەشیر رایگەیاند، حکومەتەکەی مافی
سەرجەم مەزهەبەکانی وڵات دەستەبەر بکات.
فەرماندەی گشتیی
ئیدارەی نوێی سوریا، احمد الشرع ڕایگەیاندووە، هەرکەسێک دەستی هەبێت لە ئەشکەنجەدان
و کوشتنی دەستبەسەرکراوانی زیندانەکانی سوریا، لێبوردن نایگریتەوە.
هەروەها لە بەیاننامەیەکدا
کە لە کەناڵی تێلێگرامی تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا بڵاویکردۆتەوە فەرماندەی گشتیی ئیدارەی
نوێی سوریا رایگەیاندووە، ئێمە لەو کەسانە خۆشنابین کە دەستیان لە ئەشکەنجەدان و تەسفیەکردنی
دەستگیرکراوەکاندا هەبووە و هۆکاری ئەم کارە بوون
ژمارەی خوێندراو : 11 جار