کۆماری و دیموکراتەکانی ئەمریکا هەڕەشەی سزادانی تورکیا دەکەن
دیموکراتەکان و کۆمارییەکانی ئەمەریکا کۆکن لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا ئەگەر بێت و شەڕلەگەڵ کوردانی سوریا بکات و ئاگربەست ڕانەگەیەنێت، هەروەها پێشنیازی ناوچەی لەچەک داماڵراو قبوڵنەکات.
لەپێگەی تایبەتی خۆیان لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، سیناتۆر کریس ڤان هۆڵینو لیندسی گراهام نوسیویانە، " پڕۆژەیاسایەک بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا ئامادە دەکەین، ئەگەربێتو ئەنكەرە پێشنیازی ئاگربەستی ئەمریکا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) ڕانەگەیەنێتو پێشنیازی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی ئەو هێزە بۆ دروستکردنی ناوچەی لەچەک داماڵراو قبوڵنەکات".
ئەمە لەکاتێکدایە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی (هەسەدە)، لەهەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "پابەندبونی پتەومان بۆ بەدیهێنانی ئاگربەستێکی هەمەلایەنە لەسەرتاسەری سوریا هەیە، لهو ڕوهشهوه ئامادەیی خۆمان نیشاندهدهین بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی لەچەک داماڵراو لەشاری کۆبانێ، ئامانجیش لهم دهستپێشخهریه، بۆ چارەسهرکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیایە".
ژمارەی خوێندراو : 3 جار