ئەمڕۆ حەوت کۆمەڵکوژی
ئەنجامداوەو سێیەم خولی دادگاییکردنیشی دەست پێدەکات
لە ٤٣٧هەمین ڕۆژی
شەڕی زایۆ+نی لەگەڵ بەرگریكارانی كەرتی غە+ززە، وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غە+ززە
ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای داگیرکەری زایۆنی حەوت کۆمەڵکوژی
ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ٥٢ شەهید و ٢٠٣ برینداری لێکەوتووەتەوە.
بەمەش ژمارەی
قوربانیانی دەستدرێژییەکانی زایۆ+نی بۆ سەر غەز+زە گەیشتە 45 هەزار و 28 شەهید، هەروەها
لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە 106 هەزار و 962 كەس بریندار بوون
سوپای زایۆنی لە
بۆردومانكردنی ناوچەی جیاوازەكانی کەرتی غەززەی خێمەی ئاوارەکانی کردە ئامانج، دەیان
كەس لەناو خیمەكاندا کوژران و برینداربوون، هەروەها هەڵیکوتاوەتە سەر باکوری کەرتی
غە+ززە و کەمپی جەبەلیە و بەیت لاحیە بەچری بوردومان کردەوە.
سەبارەت بە مەلەفی
گرێبەستی ئاڵوگۆڕکردن، ڕۆژنامەی "ئیسرائیل تودەی" لە زاری سەرچاوەیەکی
ئاگادارەوە پشتڕاستی کردەوە کە پێشکەوتن لە دانوستانەکانی گرێبەستی ئاڵوگۆڕکردندا
بەدیهاتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە گفتوگۆکان لەدوای سەری سالی زاینییەوە تەواو
ببن.
لەلایەكی ترەوە
و لەگەل بەردەوامی بوردومانەكان لە ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ، لە دادگاییکردنیدا
لە دادگای تەلئەبیب، کە بە تۆمەتی گەندەڵی دادگایی دەکرێت، بانگكراوە بۆ سێیەمین
دانیشتنی ئیفادەی لە دادگا.
ژمارەی خوێندراو : 59 جار