توركیا ئامادەكاری دەكات بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنیكی گەورە لە سوریا

1 رۆژ پێش ئێستا

توركیا ئامادەكاری دەكات بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنیكی گەورە لە سوریا
ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) لە زاری کاربەدەستانی ئەمریکی و تورکیاوە ڕایگەیاندووە کە تورکیا و هاوپەیمانەکانی هێز کۆدەکەنەوە بەدرێژایی سنوورەکان لەگەڵ سوریا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان لە باکوری سوریا.
ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو هەنگاوەی تورکیا ترسی هێرشێکی گەورە بۆ سەر خاکی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان دروست دەکات، هەروەها ئەو سەرچاوەیە بڵاویشكردەوە كە کۆکردنەوەی هێزی تورکیا هاوشێوەی هەنگاوەکانی ئەنقەرەیە پێش ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ساڵی 2019، جەختیشیان کردەوە کە ئیدارەی ئەمریکا "داوای خۆراگری لە توركیا كردووە".
لای خۆیەوە ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند ، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکای ئاگادار کردۆتەوە کە ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆسەر ناوچە كوردییەكان لە سوریا نزیکە، لە پەیامێکیشدا کە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی كردوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، "ئامانجی تورکیا کۆنترۆڵکردنی زەویەکانە.
لەو چوارچێوەیەدا کۆشکی سپی پشتڕاستی کردەوە کە واشنتۆن لە ترسی تورکیا تێدەگات سەبارەت بەو هەڕەشە و مەترسیانەی کە یەپەگە دروستی دەکات بۆ سەر وڵاتەكەی، هەروەها ئاماژەشی بە یەکینەکانی پاراستنی گەل و پارتی کرێکارانی کوردستان لە سوریا داوە
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 5 جار

هەواڵی زیاتر