ئومێد وایە گەلی ئێمە لە دەنگداندا هۆشیار بێت و دۆخەكە لە هەرێمی كوردستان لەوەزیاتر تەحەموول ناكات

2 رۆژ پێش ئێستا

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامیی:
پێویستە هاوڵاتیان بەجۆش و خرۆش و گەرموو گوڕییەوە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن و دەنگ بدەن بەكەسانی شیاو تاوەكو چوار ساڵی داهاتوو پەرلەمانێكی خەمخۆرو كاریگەریان هەبێت.
ئەمڕۆ ڕۆژێكی گرنگ و چارەنووسسازەو گەلی ئێمە و تەنانەت دەسەڵاتیش موحتاجی ئەم ڕۆژەیە.
ئومێد وایە گەلی ئێمە لە دەنگداندا هۆشیار بێت و دۆخەكە لە هەرێمی كوردستان لەوەزیاتر تەحەموول ناكات و پێویستە دۆخی خراپی هەرێمی كوردستان چاك بكرێنەوە.
لەدوای پرۆسەی دەنگدان نابێت خاوە خاو بكرێت لە دەستبەكاربوونی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ بەپێی ئەنجامی پرۆسەی هەڵبژاردنەكە تاوەكو بتوانرێت خزمەتی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی پێ بكرێت.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 5 جار

هەواڵی زیاتر