موسەننا ئەمین، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند
🔻بە پێی ئامارەکانی هەڵبژاردن یەکێتی و پارتی دەبنەوە حوکمڕانی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردن گۆرانکاری دروست نەکرد و بەشداری حکومەت ناکەین و دەبینەوە بە ئۆپزسیۆن.
🔻ئاماژەی بەوەشکرد، دەمانەوێت شەرەفی بەرەی ناڕازی خۆمان لە پەرلەمان بپارێزین، هێشتا زووە بۆ بڕیاردان، بەڵام ئامارەکانی هەڵبژاردن دەرخەری ئەو راستیەن.
🔻وتیشی، ئێمە وەک یەکگرتووی ئیسلامی حەوت کورسی پەرلەمانی کوردستانمان مسۆگەر کردووە.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 11 جار