بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گەنجێکى تەمەن 22 ساڵان به‌ناوی (چاو‌دێر) لەسه‌ر کرێنێک کەوتوەته‌خوارەوە و گیانى لەدەستداوه.
🔻سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند:
🔻به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گەنجێکى تەمەن 22 ساڵان به‌ناوی (چاو‌دێر) لەسه‌ر کرێنێک کەوتوەته‌خوارەوە و گیانى لەدەستداوه.
🔻ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕوداوه‌كه کاتژمێر 3:30 خولەکى بەرەبەیان له نێوان باخی به‌ختیاری و ماجیدی مۆڵ ڕوویداوه و سه‌رقاڵی لێكردنه‌وه‌ی فلێكسی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بووه.
🔻بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کەس کەوتۆتە خوارە و دوانیان بریندارە و کەسێکیشیان گیانی لەدەستداوە.
🔻له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا شه‌قامه‌كان له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به پۆسته‌ر و فلێكسی لایه‌نه‌كان داپۆشرابوو، به‌ڵام له ئێواره‌ی دوێنێوه لایه‌نه‌كان ده‌ستیان كردووه به لێكردنه‌وه‌یان.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 5 جار