پرسی کورد لە تورکیادا بووەتە فیلم و کۆمیدیا

پێش 2 هەفتە

ئەوەی توركیا بەرو دەروازەی ئاشتی و بانگەوازی ئاشتیانە لەگەل پەكەكە دەبات چییەو بارو دۆخەكە بەرو كوێ دەبات؟
جەنگی زایۆنی، توركیا ناچار دەكات رێكاری ئاشتی لەگەڵ كوردەكاندا بگریتەبەر
پەیامەكانی ئۆجەلان ریرەوی ئاشتی و گەمەی سیاسی بێچەك بۆ پەكەكە دەكاتەوە؟
كوردەكانی توركیا دەچنە ژێرباری خەباتی سیاسی و پێشوازی لە بانگەوازی ئاشتی دەكەن؟
باسکردن لە پرسی کورد لە تورکیادا بووەتە فیلم و کۆمیدیا، ماوە ناماوەیەک سەرهەڵدەدات و دواجار بەبێ چارەسەر سەریدەنرێتەوە
ئەمە لە کتێبی (فیلمە کوردییەکەی دەوڵەت)دا بەلما ئاقچوورا وتویەتی و لە هەر هەوڵێكی ئاشتی نیوان توركیاو پەكەكە دەوترێتەوە.
ئەم شانۆیە" ئەمجاریش پەردەی لەسەر لا دەدرێتەوە، دیمەن و ئاماژەكانی وابەستەی ئەو مەترسییە گەورەیە كە دەوترێت روو لە رۆژهەلاتی ناوەراست دەكات.
ئاماژە سیاسی و سەربازییەكان دەڵین جەنگی زایۆنی ئیستە لە بەر دەرگای تاك بەتاكی ولاتانی  رۆژهەلاتی ناوەراستدایە.
لە تورکیادا بڕواوایە “جەنگی زایۆنی فراوان دەبیت و دوای غەززە و لوبنان و عیراق، تورکیاش دەکەوێتە چوارچێوەی تموحەکانی بنیامین ناتانیاهۆوە.
ئەمە بە ئاشكراو لە پەرلەماندا ئوردوغان بەیانی دەكات و زۆر بەروونی باسی ئەو مەترسیە دەكات کە لەسەر توركیا هەیە.
جگە لەمەش رۆژنامەی (ئاکشام) ئاماژەیەكی رونی دابوو كە لە جەنگی زایۆنیدا بنیامین ناتانیاهۆ دەیەوێت وەک دژایەتی بۆ ئەردۆغان و تورکیا، پارتی کرێکارانی کوردستان بەکاربهێنێت.
ئەمە ئاماژەكان رونتر نیشان دەدات كە بۆچی توركیا پرسی کورد دەهینیتەوە گۆڕێ. تورکیا و هێزی پشتەوەی ئەم شانۆیەی باخچەلی و (دەم پارتی) و تۆقەو دەست لە دەستنانی یەكتری، بۆئەوەیە کە بە ئەندازەیەکی زۆر چاوی زایۆنیەكان لە توركیا دووربخەنەوە و ڕێ لەهەر پەیوەندیەكی زایۆنی و قەندیل بگرن.
ئەمەیە كە  باخچەلی كار لەسەر ئەوەدەكات كە گوشاری سەر ئیمراڵی لاببرێت و ئۆجەلان داوا لە قەندیل بکات پارتی کرێکاران چەک دابنێت.
لەبەرامبەردا قەندیل بۆ نیازپاكی توركیا داوای ئازادكردنی ئۆجەلان دەكات تا پرسی ئاشتی سەرهەڵبداتەوە.
ئەگەر روانگەی تورکیا حەزەر كردن بێت لەسەر کارکردنی زایۆنی بۆ و دروستکردنی (هێڵی داود) و نزیکبوونەوە لە کورد لەناو ئەو هێڵەدا، هەرچی قەندیلیشە وەک هەر جوڵە و کارێکیتریان دەیانەوێت جدی بن، قەندیل پێیانوایە تا دەرگای ئیمراڵی بۆ ئۆجەلان نەکرێتەوە، دەرگاش بۆ گفتوگۆ ناکرێتەوە.
ئەوەی روونە دەسبردن بۆ پرسی ئاشتی توركیا لەگەل كورد بەرنامەیەكی سیاسی توركیایەو ئاراستەیەكی پلان بۆ دارێژراوە، پەكەكەش لە بارودۆخی سەختی سیاسی خۆیدایەو بۆ قبوول كردنی پرسی ئاشتیش پێویستی بە بریاری سیاسی یەكلا كەرەوەهەیە 
ئەوەی نا روونە كورد لەم نیوەندەدا چەند دەتوانێت بەرژەوەندیەكان بەرو لای خۆی رابكێشیت و سیاسەتی دانایانە بۆ دەستخستنی بەرژەوەندیەكانی یەكلا بكاتەوە.
كورد دەتوانیت فشارەكانی شەری زایۆنی بگۆڕێت بۆ ئاشتی و پاراستنی خۆی لە شەر یان دەبیتە بەشیك لەو ترسە گەرەیەی كە بەرۆكی رۆژهەلاتی ناوەراستی گرتووە

ژمارەی خوێندراو : 16 جار

هەواڵی زیاتر