میدیای زایۆنی لەسەر زاری كەسوكاری دیلەكان

4 رۆژ پێش ئێستا

میدیای زایۆنی لەسەر زاری كەسوكاری دیلەكان 
ناتانیاهۆ سەرقاڵی دروستكردنی كارەساتە گەورەكانە و  چاوی فرمێسکاوی باوکان و دایكانی دیلەكان نابینێت

چەند رۆژێكە میدیاکانی ئیسرائیل رەخنە لە سیاسەتەكانی بنیامین ناتانیهۆ دەگرن و بەتوندی سەرنجیان خستوەتە سەر بەڵینەكەی ترامپ بۆ ئاڵوگۆری دیلەكان. 
میدیا ئیسرائیلییەکان لە زاری دایک و باوکی دوو زیندانیی زایۆنی كە لە غەززە ن بەناوی ( هێروت و ئالۆن نەمرۆدی)، ڕەخنەی توندیان لە نەتانیاهۆ دەگرن، بەوەی كە چەندینجارە ناتانیاهۆ رەدی دەكاتەوە دیداریان لەگەلدا بكات و دەڵێن “ناتانیاهۆ سەرقاڵی دروستكردنی كارەساتە گەورەكانە و  چاوی فرمێسکاوی باوکان و دایكانی دیلەكان نابینێت و كاتی نیە بۆ بینینیان
 لە ڕاپۆرتێکی (نێریا کراوس)ی پەیامنێری کەناڵی ١٣ ، ئەوە خراوەتە روو كە كەسوكاری دیلەكان لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا كۆبوەتەوە و  دەڵێت: “لەگەڵ ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا سەبارەت بە پرسی دیلەكان قسەم کردووە، ئێمەش قسە دەکەین لەگەڵ ئیدارەی نوێ کار بکەن بۆ گەڕانەوەی دیلەكان”.
لەكۆبونەوەكەدا بایدن ئاماژەی بەوەدا بوو كە  نەتانیاهۆ کۆتاییهێنانی بەشەر بەستوەتەوە بە  كۆتایی هینانی تەواوەتی بزووتنەوەی حەماس، ئامانجێک کە سەرکردە ئەمنییەکانی ئیسرائیل دان بەوەدا دەنێن کە بە ئاسانی بەدی نایەت، کراوس ڕایگەیاندووە کە بنەماڵەی ڕفێنراوەکان بەبێ گەشبینی کۆبوونەوەکەیان بەجێهێشتووە و جەختیشی لەوە کردەوە کە بەردەوامبوونی شەڕ ئازارەکانیان زیاتر دەکات.
لەلایەکی دیکەوە کەناڵی 12 باسی لەوە کرد بەڵێنیكی ترامپ دەكات بۆ زایۆنییەكان كە لە یەكەم رۆژی دەستبەكار بونەیەوە  هەموو ئاستەنگەکانی بەردەم ناردنی چەک وئامێری سەربازی چارەسەر دەكات.

 

#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 84 جار

هەواڵی زیاتر